دواڕۆژ، ئاراس عەزیز
وەزیری بازرگانی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: لەساڵی ڕابوردوودا 98 کارگە بەسەرمایەی 142 ملیۆن دۆلار لەهەرێمی کوردستان دامەزراون و بەو هۆیەوە توانراوە هەلی کار بۆ زیاتر لە 2 هەزار و 500 کەس دابین بکرێت.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسی پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی (ئەمڕۆ دووشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: لەساڵی ڕابوردوودا نزیکەی 98 کارگە بە سەرمایەی 142 ملیۆن دۆلار لەهەرێمی کوردستان دامەزراون و توانراوە هەلی کار بۆ زیاتر لە 2 هەزار و 500 کەس دابین بکەن.
وتیشی: ژمارەیەکی زۆر لەو کارگە و کۆمپانیایانە توانیویانە بەرهەمی خۆماڵی بەکوالێتییەکی بەرز بەرهەم بهێنن و بەشێکی زۆری پێداویستی خەڵکی کوردستانی پێ پڕبکەنەوە.
وەزیری بازرگانی ئاماژەی بەوەشکرد: هەر وڵاتێک سێکتەری نەوتی وەک تاکە سەرچاوە بەکارهێنا بێت لەبوارەکانی سیاسی و ئابوریش توشی دەردی کوشندە بووە، بۆیە وەک لە کارنامەی حکومەتی هەرێمیش هاتووە هەوڵ بۆ دۆزینەوەی بەدیلی نەوت و پێشخستنی سێکتەرەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار دەدەین.[1]
#13-01-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,670 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!