بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە چەند ڕێگەیەک گرفتی هاتووچۆ درووست بووە. تیمەکانی شارەوانی لایەنی پەیوەندیدار لە هەوڵی پاککردنەوەی ڕێگا و بانەکاندان.
بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفرەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و سنووری قەزای دوکانیش بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی وەک ناوچەیەکی شاخاوی بەفرێکی زۆری لێ باریوە و لە ڕێگاکانی قەرەسرد، دابان، فریاد و کەلکەسماق، گرفتی هاتووچۆ درووست بووە و لایەنی پەیوەندیدار هۆشدری دەداتە شۆفێران ئەو ڕێگایانە بەکار نەهێنن و هاووڵاتیانیش ڕوو لەو ناوچانە نەکەن تا تووشی ڕووداوی نەخوازراو نەبن.
هاوکات تیمەکانی شارەوانی و لایەنی پەیوەندیدار لە سەرجەم ناوچەکانی ناوەندی قەزای دوکان چوونەتە ئەو ڕێگایانە و لە هەوڵی پاککردنەوەیدان.
هەروەها لە ڕێگەی خەلەکان - ڕانییەش لە ناوچەی شێخ عبێد گرفتی هاتووچۆ هەیە و تیمەکانی ناحییەکە بەردەوام سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگەکەن.
راگەیاندنی قائیمقمییەتی قەزای دوکان
#13-01-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,158 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!