لەدوای ئازادکردنەوەی شاری موسڵ تەنها 5%ی دانیشتوانی کوردی ئەو شارە گەڕاونەتەوە.
غەیاس سورچی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان تایبەت بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: پێشتر زیاتر 30%ی دانیشتوانی ناوەندی شاری موسڵ کوردبوون. بەڵام لەسەروبەندی هاتنی #داعش# و وێرانکردنی شارەکە، بۆ پاراستنی گیانی خۆیان هەڵاتوون و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهشتبوو.
باسی لەوەشکرد: دواترو دوای ئازادکردنەوەی نزیکەی 5%ی دانیشتوانی کوردی شاری موسڵ گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی خۆیان، ئەوانەشی نەگەڕاونەتەوە پەیوەندی بەنەبوونی متمانە هەیە بەهێزە ئەمنیەکان، لەبەرئەوەی ئەترسن لەوەی هاوشێوەی ساڵی 2014 یان بەسەر بێتەوە، کە زیاتر لە 3 بۆ4 فیرقەی سەربازی لەشارەکەدا بوون، بەڵام بەرامبەر بە 500 چەکداری داعش شکان و هەرچی چەک و تفاقی جەنگیان هەبووە بۆ تیرۆرستانی داعش جێهێشت.
سورچی باسی لەوەشکرد: بەڵام بەشی زۆری ئەو قەزاو ناحیەیانەی کە دانیشتوانەکانی کوردن، خەڵکەکەی گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، وەکو مەغمورو ناحیەکانی، شەنگال و ناحیەکانی، شێخان و ناحیەکانی.
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان جەختیکردەوە: شاری موسڵ هێشتا زۆرترین شوێنەواری وێرانکاری بەسەرەوە دیارەو تەنها بەشی چەپی نەبێت ژیانی تێدا ئاسایی بووەتەوە، بەڵام بەشەکانی تری ئەو شارە وێرانەن وبۆنی ماڵوێ#ڕانیە#کانی داعشی لێوەدێت.[1]
#07-02-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,672 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!