بەبۆنەی شەشەمین فیستیڤاڵی تاجی زێرین و مەدالیای سەربڵندی و باڵا پۆشینەوە بە ڕێز و پێزانینەوە دەستخۆشی و سوپاسی گشت ئەو دەزگا و کەسایەتیانە دەکەم کە بوونە هاوکار و هۆکار بۆ بەرهەمهێنانی ئەم میهرەجانە قەشەنگە.
بەتایبەت ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان و ڕێکخراوی بەختەوەری و کەناڵی سپێدە و گشت دەزگا میدیاییەکانی یەکگرتوو و هەروەها ئەو مامۆستا بەرێزانەی بە وشە و وتار یا بە ماڵ و سامان بەشدارییان کردووە لەم پرۆژە بایەخدارەدا.
هەروەک بە سۆزەوە پیرۆزبایی لە کیژە شیرین و خاوەن حیشمەت و حورمەت و سەربڵندەکان دەکەم کە بەهرەمەند بوون بەم تاجە زێڕینە و هیوادارم هەردەم بەسەرپۆش و باڵا پۆشەکەیان قەڵغانی پاراستنی شووناسی ئیمانی و ئەخلاقی گەلەکەمان بن و ئەو هەوڵە نەزۆکانە پووچەڵ بکەنەوە کە قەدری باڵا پۆشی نازانێ و بەناوی ئازادییەوە کەسایەتی ئافرەتی کوردستانی لەکەدار دەکات. هەروەک ڕەتکردنەوەی ئەو بیرۆکە نامۆیانەیە کە لە بەزیوی و نشوستی خۆیدا تەفسیری هەڵە بۆ ئەم پڕۆژەیە دەکات و بەبێ بایەخ و زیادە سەیری باڵاپۆشی دەکات.
سەربڵند بن بزاڤی داکۆکی ڕاستەقینە لە مافەکانی ژنان و سەرفرازبن ئەو خوشکە تێکۆشەرانەی بە پابەندی بەرنامەی خوداوە لە خەباتی ژنانەی خۆیان بەردەوام ئەبن.
جارێکی تر سوپاس بۆ ئەو چالاکییە نەوعیە
هەمیشە لە پێشەنگی و پێشڕەویدابن..
دڵسۆزتان
صلاح الدین محمد بها ءالدین
ئەمینداری گشتی #یەکگرتووی ئیسلامی# کوردستان
#14-02-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,746 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!