لە #11-11-1944# لە گوندی #قەرەغان#ی شارۆچکەی #جەلەولا# لەدایکبووە. تا پۆلی یەکەمی پیشەیی خوێندووە. لە بنەماڵەیەکی نیشمانپەرەوەدا لەدایکبووە و گەورە بووە. باوکی ئەندامی #پارتی هیوا# بووە، دواتر ئەندامی پارتی بووە، مامۆستا مەلا حەکیم کە هاوکات ئەندامی پارتی هیوا و هاوڕێی باوکی بووە، ناوی ناوە سەرکەوت. دوای شۆڕشی 14-07-1958 پەیوەندی کردووە بە یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە. ساڵی 1963 بووە بە ئەندامی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، بە ناوی نهێنی (باز) کار و چالاکی کردووە. لە شۆڕشی ئەیلول دا بەشداری کردووە لە سوپای ڕزگاریدا، کە ئەوکات #سامی عەبدولڕەحمان# بەرپرسی ئەو سوپایە بووە. سەرەتا کۆمەک و خواردنی بۆ هێزی پێشمەرگە دابین کردووە. ساڵی 1969 لە ئەنجامی هێرشی بەردەوامی فڕۆکەکانی سوپای عێراق بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و بۆردومان کردن و شەهیدبوون و برینداربوونی پێشمەرگە و هاوڵاتی سڤیل، توانیویەتی بە ڕەشاشەکەی بەرەنگاری فرۆکەکان ببێتەوە، لە ئەنجامدا یەک لە فڕۆکەکان دەپێکێت و دەکەوێتە خوارەوە بۆ ناو ڕەزەکانی گوندی #سەرگەڵوو#. لە پاداشتی ئەم کارەیدا، شەهید #فاخر مێرگەسووری# خەڵاتی دەکات و دواتر لەلایەن #مستەفا بارزانی#شەوە خەڵات دەکرێت.
لە #07-10-2010# بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە #هەولێر# کۆچی دوایی کردووە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,319 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!