$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- زیندانییەک بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست بە ناوی فایەق شەریفی خەڵکی شاری #دیواندەرە# لە زیندانی ناوەندی شاری #سنە#، لە سێدارە درا.[6]
- سزای لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی “زرار پەیغامی و یاسر ڕەسووڵی” لە بەندیخانەی ناوەندیی #ورمێ# جێبەجێ کرا.[7]
- بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بەرزاییەکانی خواکورکیان بۆردوومان کردووە، لەئەنجامدا دوو گەنجی شاری #شنۆ# بەناوەکانی فاخر تازەوارد، تەمەن 35 ساڵ و ڕەشید میرۆیی، تەمەن 36 ساڵ شەهید بوون. ئەو دوو گەنجە بۆ کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان چووبوونە ناوچەی خواکورک.[5]
$باشووری کوردستان$
- ڕۆژنامەنووس #هێمن مامەند# دیسانەوە شەوی ڕابردوو لە #هەولێر# بۆ جاری سێیەم بە کەفالەت ئازادکرا.[1]
- فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک گەلی گوهانە لە سنووری شارەدێی #دینارتە# لە شارۆچکەی #ئاکرێ# بوردومان کرد.[2]
- لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بایکۆتی دەوامی ڕاگەیاند و تەنها یەکەکانی فریاکەوتن و ڕوبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەوامیان تێدا دەکرێت.[8]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380829/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 28-04-2020، بایکۆت بەردەوامە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380829/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، چوار پیاو و چوار ئافرەت و سێ منداڵ لە نێویاندا پیاوێکی تەمەن 75 ساڵ دانیشتووی گروپی ئەندازیارانی شاری هەولێرە دوای گیانسپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو وە ئەوانی تر هەموویان دانیستووی شارۆچکەی #سۆران#ن و بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووێکی پێشوون.[1]
- سێ چەکدار هێرشییانکردە سەر دەزگای هەواڵگریی #کەرکووک#، دوو کەسیان خۆیان تەقاندووەتەوە، لەم هێرشەدا ژمارەیەک لە کارمەندانی دەزگاکە برینداربوون.[3]
- لەدوای کەمکردنەوەی ڕێکارەکانی قەدەخەی هاتووچۆ، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی هۆشداری لە سەرهەڵدانی شەپۆلێکی دیکەی #کۆرۆنا# لە هەرێمی کوردستان دەدات و دەڵێت، ئەو قەرەباڵخییەی لە بازاڕەکاندا دروست بووە جێگەی نیگەرانییە، چونکە تاوەکو ئیستا ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسییەکی جیددییە.[3]
- بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، پاش ئەوەی چەند شەوێک لەمەوبەر کچێک لەماڵەکەی خۆیدا لەگەڕەکی چوارچرا بەفیشەک کوژرا، توانرا لەماوەیەکی کەمدا و کەمتر لە 24 کاتژمێر تۆمەتباران و ئەنجامدەرانی ڕووداوەکە دەستگیر بکرێن.[4]
- دوای تۆمار کردنی چەند حاڵەتێکی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر، پشکنین بۆ 400 کەسی دانیشتووی کەمپەکانی #قوشتەپە# و #دارەشەکران# کراوە، ئەمڕۆ ئەنجامەکەی ڕاگەیەندرا و سەرجەم پشکنینەکان نێگەتیڤ دەرچوون.[4]
- دوای ئەوەی بەڕێوەبەری ئەوقافی #سلێمانی# ڕایگەیاند، لە 2ی ئایارەوە دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە، گوتەبێژی #وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیاری کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەیدات.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کاتژمێر 03:40 لە خاڵێکی ئاسایشی #کۆبانێ#یان دا. بەهۆی هێرشەکەوە زیانێکی زۆر ڕوویداوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380829/0018.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە عەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا و زیاتر لە 60 چەتە کوژران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە عەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا و زیاتر لە 60 چەتە کوژران=KTML_ImageCaption_End=
- لە نزیک باڵەخانەی شارەوانی کۆنی #عەفرین# کە دوای داگیرکردنی عەفرین وەک ناوەندی جەتەکانی دەوڵەتی تورک بەکاردەهێنرا، تەنکەرێکی پڕ لە تەقەمەنی تەقیەوە. بە پێی زانیاریەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا زیاتر لە 60 چەتە کوژراون و ژمارەیەکی زۆر چەتەش برینداربوون.[2]
- کاتژمێر 23:35 بۆمبێک لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێڵێکی گروپی چەتەی جێش ئەلشەرقیە تەقیەوە و سەرۆک چەتەیەک و کەسێکی تر کوژران. بە پێی زانیاریەکان کەسێک بە ناوی جاسم ئەلباسات فەرماندەی گروپی چەتەی جێش ئەلشەرقیە کوژراوە. بەڵام ناسنامەی کەسەکەی تر نەزانراوە.[2]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی حەربەل-یان لە شەهبا بۆردومانکرد. لە تۆپبارانەکەدا ماڵ و حاڵ و زەوی و باخی هاووڵاتییان کرابووە و ئامانج.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سە ڕۆکایە تی #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، بە مە بە ستی دۆزینە وە ی ڕێگە چارە بۆ کێشە هە ڵپە سێردراوە کانی نێوان هە ڕێم و بە غدا.[1]
- فراکسیۆنە شیعەکان لە ماڵی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبوونەوە و بڕیاریاندا بە ڕێککەوتن لە پەرلەمانەوە مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق تێپەڕێنن.[3]
- فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە لیبیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان کردووەتە ئامانج و تێدا پێنج هاوڵاتی کوژراون.[5]
- لە تورکیا، لە ماوەی 24 کاتژمیری ڕابردوودا 92 کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.[1]
- سەرۆک کۆماری عێراق بانگهێشتی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کرد و پێیڕاگەیاندن، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مافێکی دەستوورییە و نابێت ببێتە بابەتێکی سیاسی.[3]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون، مردن و چاکبوونەوەی کۆرۆنای لە سەرانسەری وڵات بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە ڕاگەیاند و بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو ژمارەی تووشبوون بە پەتاکە بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا پشکنینی پزیشکی بۆ 4 هەزار و 648 گومانلێکراو ئەنجامدراوە و تووشبوونی 81 کەسی دیکە بە پەتاکە پشتڕاست کرایەوە.[4]