وەک ئاگاداران لە چوارچێوەی سیاسەتی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناوەندەکانی خوێندن لە پشوودان، داواکارین ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن بە سوپاسەوە:
1 ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەچاو بکەن، ڕاگەیاندنی پشووی ناوەندەکانی خوێندن بەشی یەکەمی پاراستنی قوتابیان و خوێندکارانە، بەشی دووەمی ئەرکەکە لەسەر شانی ئێوەی بەڕێزە کە لە دەرەوەی ناوەندەکانی خوێندن زیاتر ئاگاداریان بن.
2 دوورکەوتنەوە لە سەردانکردن و زۆر نەچوونە دەرەوەو و دوورکەوتنەوە لە شوێنە قەرەباڵغەکان کارێکی گرنگە.
3 قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی بنەڕەتی بە تایبەت بازنەی 1 و 2، واتە یەکی بنەڕەتی تا شەشی بنەڕەتی پێویستیەکی زیاتریان بە چاودێریکردن و هاندانی ئێوەی بەڕێزە بۆ خۆپارێزیی و پاکوخاوێنی ڕاگرتنی زیاتر.
4 بەمەبەستی سوود گەیاندنی زیاتر بۆ قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغەکانی 9ی بنەڕەتیی و 12ی ئامادەیی، تەلەڤزیۆنی پەروەردەیی، کە کەناڵی فەرمی #وەزارەتی پەروەردە#یە، تەرخانکراوە بۆ پەخشکردنی وانەکانی ئەو دوو قۆناغە، بە شێوەزاری #سۆران#ی و بادینی، وە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان پەخشی هەیە، وە لەپەیجی تەلەڤزێۆنی پەروەردەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕاستەوخۆ (لایڤ) وانەکان پەخش دەکرێن. کارێکی گرنگ دەکەن، کە هانیان بدەن سوود لە وانەکانیان وەربگرن و بینەری بن کە لەم ڤیدیۆیە و گرافیکانەدا کاتەکانی پەخشی وانەکانمان لە 7ی 3 تا 16ی 3، واتە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بڵاوکردۆتەوە.
5 لە ڕابردوو، وێبسایت و ئەپڵیکەیشنی هەورەفێرگەمان بۆ قوتابیان و خوێندکاران خستە ڕوو، کە لە قۆناغی 1ی بنەڕەتیی تا 12ی ئامادەیی وانەکان بە ڤیدیۆ بەردەستن، بەم ناونیشانە www.hrf. one
سوپاس هاوکار و هاندەر بن لە پێناو خۆپارێزیی و سوود وەرگرتن لەوانەکانیان.
#07-03-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,842 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!