نووسین: ڕاندا برن
وەرگێڕان: جەبار عەبدولکەریم
ڕاز، یاسای کێشکردنە!
هەرچییەک دێتە نێو ژیانتانەوە، ئێوە ئەو شتەتان بۆ لای خۆتان کێش کردووە، بەو ئەندێشەیەی لە زەینتاندا هەیە ئەو شتانە کێش دەکەن، پەیوەستە بەوەی چ ئەندێشەیەک لە سەرتاندا بوونی هەیە. ئەوەی بە زەینی ئێوەدا ختورە دەکات، ئێوە ئەو شتە بۆ خۆتان کێش دەکەن.
ئەگەر ئەوەی لە زەینتدا دەیبینیت، لە دەستی تۆدا دەبێت.
ئەگەر بتوانیت ئەوەی لە زەینتدایە بیری لێبکەیتەوە، دوای بیرکردنەوەکەت بکەویت، هەمان ئەوشتە دێتە ژیانتەوە.
فێری ئارامی ببە، ئەوەی کە ناتەوێت بیری لێمەکەرەوە، سەرنجی خۆت لە ئەزموونکردندا چڕبکەرەوە، وزە بەرەو ئەو شوێنە دەچێت کە سەرنج تێیدا چڕ دەبێتەوە.
شتە باشەکانی ژیان هەرگیز کۆتاییان نایەت، بۆهەمووان بوونیان هەیە، ژیان تەژییە لە فراوانی و نیعمەت.
کێشەکانی ڕابردوو پەراوێز بخە، تەنیا خودی تۆیە کە دەتوانیت ژیانی خۆت پێکبهێنیت.
ئەوەی بیری لێدەکەینەوە و سوپاسگوزاری بۆ دەڕدەبڕین، بۆ ژیانی خۆمان دەگەڕێتەوە.
دەبێت تەختە ڕەشی ژیانت، بە خواستەکانت پڕ بکەیتەوە.