دوای بڵاوبوونەوەی ڕوونکردنەوەیەکی ئاسایش لە بارەی کەسێک کە بە تۆمەتی سیخوری دەستگیرکراوە، لاهور جەنگی لە ژێر ناوی #دەزگای زانیاری#، بە شڵەژاوی و دوور لە هەموو نەریت و ڕێزێک، نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە کە کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەما و دەستەواژەی ئاڵۆز بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم و سەرۆکی حکومەت لەخۆ دەگرێت.
لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ دۆخی ناوخۆ و سەرقاڵی و بەرپرسیاریەتیمان بەرامبەر بەم ڕەوشەی ئێستای هەرێمی کوردستان، خۆمان بە وەڵامدانەوەی هەڵچوونەکانی ئەم کەسە سەرقاڵ ناکەین.
ناوبراو باس لە دادگا و یاسا دەکات، ئێمەش دووپاتی دەکەینەوە کە سەروەریی یاسا و نەهێشتنی سەرەڕۆیی و سەرکێشی بەرامبەر یاسا، بەرنامەی هەرە سەرەکیی کاری حکومەتی هەرێمە، بۆیە پێمان باشە لاهور جەنگی ڕێکاری یاسایی بگرێتەبەر، ئەمە بۆ ئێمەش ڕێخۆشکەر دەبێت تاکو هەموو ئەو بەڵگانە بخەینە بەردەم دادگا کە سەلمێنەری سەرپێچی و یاساشکێنییەکانی ناوبراون.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#20-03-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,880 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!