پاش ئەوەی ئەمشه و وەزارەتی تەندروستی توشبونی هاوڵاتیەکی دانیشتوی #گەرمیان#ی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ڕاگەیاند، ئەوە بۆ هاوڵاتیان ڕوندەکەینەوە: ئه و هاوڵاتیە کە دانیشتوی شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی #کەلار#ە، خوێندکاری خوێندنی باڵایە لە دەرەوەی وڵات، لە چوارچێوەی ئه و شاندە خوێندکارانە بوە کە حکومەتی عێراق بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە لە جیهان لە ڕێگەی فڕۆکەوە گەڕاندونیەتەوە. لەکاتی گەڕانەوەی دا بۆ گەرمیان، لە خاڵی پشکنینی سنوری قەزای #کفری# پشکنینی سەرەتایی بۆ کراوە و پاشان ڕاستەوخۆ نێردراوە بۆ نەخۆشخانەی کفری و لەوێ لە قاوشی تایبەت دا داخلکراوە و تێکەڵ بە هاوڵاتیان نەبوە، پاش وەرگرتنی نمونەی پشکنین دەرەنجامەکەی پۆزەتیڤ بوە، هەربۆیە بە ئەمبوڵانسی تایبەتی بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەلار بۆ کۆرۆنا گوازراوەتەوە و لەوێ پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت و دەخرێتە ژێر چارەسەر و چاودێریی وردی پزیشکیەوە.
جەخت دەکەینەوە لە کۆی 1872 نمونەی پشکنین کە لە هاوڵاتیانی سنوری گەرمیان تائێستا وەرگیراوە، هیچ حاڵەتێکی پۆزەتیڤ بونی نەبوە و دەرەنجامی پشکنینی هەمویان پاک بون، هاوکات پشکنینەکانیشمان بۆ دڵنیایی زیاتر له و ڕوەوە بەردەوام دەبێت.
هاوکات داواش لە هاوڵاتیان دەکەین کە پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی بن.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان
#24-04-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,767 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!