ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی وەزارەت، بە نووسراوێکی فەرمی کە ئاڕاستەی هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی دەکات، وردەکاریی ڕێنماییەکان کە ئەنجوومەنی وەزارەت پەسندی کردوون لەسەر فەرمانە وەزارییەکانمان دەردەچوێنێت.
بۆ ئەوەی وردەکاریی ڕێنماییەکانتان لێ ئاڵۆز نەبێت، لەبەر ئەوەی بەشی زۆری پەیوەندی بە قوتابخانەکانەوە هەیە، ئەوەی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە قوتابخانەکانەوە هەیە، وردەکارییەکەی ئەوان جێبەجێی دەکەن. ئەو 3 خاڵەشی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە قوتابییانەوە هەیە کە لە گشتاندنەکەدا هاتووە و لێرەدا دەیاننووسم، بریتین لە:
1- نمرەی بڕیار بۆ قۆناغی 4ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی لە 5 نمرەوە دەبێتە 10 نمرە.
2- قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی کە مافی بەشداربوونیان بۆ تاقیکردنەوەی وەزاری وەرنەگرتووە:
أ- تەنیا لەو وانانە تاقیکردنەوە دەکەن، کە لە وەرزی یەکەم تێیاندا دەرنەچوونە. تاقیکردنەوەکانیشیان لە مەنهەجی وەرزی دووەم دەبێت و تەنیا لەو بابەتانەدا دەبێت کە پێشتر وەزارەت ڕایگەیاندووە.
ب- لە پاش تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمیش، هەر دەتوانن لە 10 نمرەی بڕیار سوودمەندبن.
3- وانەی پەڕینەوە (عبور)، وەک ساڵانی ڕابردوو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
پارێزراو و تەندرووست بن...
ئالان حەمەسەعید
#01-06-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,674 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!