لەبەرئەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیستادا گەشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار و لەسەر پێشنیاری بەڕیوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی #گەرمیان# بەنووسراویان ژمارە (138) لە 23ی 6ی2020 کە تیایدا داوایانکردووە، قەدەغەی هاتووچۆی گشتی بۆماوەی 72 کاتژمێر ڕابگەیەنرێت، لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەکە لە هەموو شوێنێکی گەرمیاندا بڵاوبووەتەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەکەمان خۆی بەرامبەر ژیان و سەلامەتی هاووڵاتیان به بەپرسیاردەزانێت، بۆیە داوا لەخەڵکی خۆمان دەکەین هاوکارمان بن و بۆکاری زۆر پیویست نەبیت له ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە، چونکە ڤایرۆسەکە لەهەموو شوێنێکی گەرمیاندا بڵاوبووەتەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان دوای کۆبوونەوه و گفتوگۆی تێروتەسەل گەیشتە ئەم بڕیارانەی خوارەوە:
یەکەم: داخستنی تەواوەتی هەموو زاڵگەکانی سنووری دەرەوەی ئیدارەی گەرمیان (ئیدارەی گەرمیان #سلێمانی# #خانەقین# #جەلەولا# سەنگاو) بۆماوەی 72 کاتژمێر. لەکاتژمێر 12ی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە کە دەکاتە 24/25 ی 6ی 2020 بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هاوکات ڕاگرتنی هەموو هاتووچۆیەک لەنێوان هەموو نشینگەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیاندا.
دووەم: هەر ئەمشه و 23/24ی 6ی 2020 هەموو ئه و نەخۆشانەی نیشانەیان نیە لەنەخۆشخانەی قەڵاوە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی #کەلار#ی تایبەت بە کۆرۆنا، تەنها ئه و حاڵەتانە لە نەخۆشخانەی قەڵا دەبن، کە پیویستیان بە چاودێری ووردی پزیشکی یە، لەماوەی 72 کاتژمێری داهاتووشدا بەشە ناوخۆی زانکۆی گەرمیان ئامادە دەکرێت به تەواوی پیداویستییەکانیەوە بۆ لەخۆگرتنی ئه و تووشبووانەی نیشانەیان نیە.
سێیەم: له ئەمشەوەوە ئامێرەکانی هەناسەدانی دەستکرد لەنەخۆشخانەی قەڵا دەخرێنە خزمەت ئه و تووشبووانەی کە پێویستیان به و ئامێرانەیە.
چوارەم: سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە داوای جوڵاندووە، هە ڕکەس و لایەک کەمتەرخەمی بەرامبەر ژیان و سەڵامەتی خەڵک کردبێت، بەتوندرترین شێوە سزای یاسایی و ئیداری دەدریت.
پێنجەم: لەماوەی 72 کاتژمێری قەدەغەی هاتووچۆی دەرەوەی شارەکاندا کارئاسانی بۆ جووتیاران دەکریت بۆ هەموو کاروبارێکی کشتوکاڵی و کێڵکە کانیان.
بە پشتیوانی خودا و هاوکاری خەڵکی دڵسۆزی گەرمیان و سەرجەم دامودەزگاکانی سنووری ئیدارەکەمان، ئەم قۆناغەش تێدەپەڕینین و لەمە زیاتر شاهیدی تووشبوون و مەرگی ئازیزانمان نابین.
#23-06-2020#