کۆمیتەی ژینگە (ئیکۆلۆژی)ی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (#کۆدار#) لە ڕاگەیاندراوێکدا سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ژینگەی #پاوە# و ئەنجوومەنی ژیوار و هەموو گەلی کوردستان دەردەبڕێت و داوای بەشداری و ئامادەیی چالاکانەتری گەنجانی کورد لە گۆڕەپانەکانی ڕێکخستنی دیموکراتیک دا دەکات.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی ژینگە (ئیکۆلۆژی)ی کۆدار:
گیان لەدەستدانی 3 چالاکوانی ژینگەپارێزی پاوە، کە فیداییانە و خۆبەخشانە بۆ کونترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگری دارستان و لەوەڕگەکان چووبوون بۆ کوێستانی بۆزین و مەرەخێڵ و جارێکیتر هاوشێوەی ڕووداوی شەهیدکردنی چالاکوانە ژینگەپارێزەکانی #مەریوان# لە ساڵی 2018دا گەلەکەکانی تووشی پەژارە و خەم کرد. وەک کۆمیتەی ژینگەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) سەرەخۆشی لە شەهادەتی ئەو 3 چالاکوانە فیداکارە دەکەین و سیاسەتە دژە مرۆییەکانی ڕژێم ئیدانە دەکەین.
شەهادەتی 3 چالاکوانی ژینگەپارێز و ئەندامی ئەنجوومەنی ژینگەی 'ژیوار' لە پاوە بە ناوەکانی 'موختار خەندانی، بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی' کە فیداکارانە و بە لێبوردەییەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوە لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ناوچەی 'بۆزین و مەرەخێڵ' چووبوونە ئەو ناوچەیە، جارێکیتر کارەساتی دەڵتەزێنی مەریوان لە ساڵی 2018دا، کە شەریف باجوەر و هاوڕێکانی شەهید بوون، لە یادەکاندا زیندوو کردەوە. گەلی ئازا و کۆڵنەدەری پاوە شەوی یەکشەممە 8ی پووشپەڕ / 28ی حوزەیران بە هەڵگرتنی وێنەی ئەو شەهیدانە و بە وتنەوەی دروشمی شەهید نامرێ پێشوازییان لە تەرمەکانیان کرد و گیان لەدەستدانی ئەو چالاکوانە ژینگەپارێزانەیان بە شەهید ناساند و ئەوەیان نیشاندا، کە سەرباری هەموو پشتگوێخستنە دوژمنکارانەکان و سیاسەتە بەکرێگیراوییەکانی ڕژێمی ئێران، بەڵام هۆشیارن و بە جوڵەی جەماوەرییانەی خۆیان درێژە دەدەن و ئەو ئامادەبوونەی جەماوەری جێگای ئەوپەڕی شانازییە. بە تەواوەتی ڕوونە، کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە سەرتاسەری ئێران و بەپێی ئامارە نافەرمییەکان 42 هەزار هێکتار (168 هەزار دۆنم) لە لەوەڕگە و دارستانەکان لە ئاگردا سوتاون، بەڵام ڕژێم لە بەرامبەریاندا بێدەنگیی کردووە. بە تایبەتی لە #ئیلام#ەوە تاوەکو پاوە و #دیواندەرە# دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و زاگرۆس لەلایەن دەستوپێوەنەکانی ڕۆژێم و تۆپبارانەکانەوە دەکرێنە خۆڵەمێش، بەڵام ڕژێم بە بەردەوامیدان لە بێبەشکردن، هیچجۆرە هەنگاوێکی نەگرتووەتەبەر و بچوکترین دەرفەتی نەڕەخساندووە و ئەو هۆکارانەش دەبنە هۆی گیان لە دەستدانی چالاکانی ژینگەپارێز. بێگومان لە پشت پەردەی زۆرێک لە ئاگرکەوتنەکانەوە دەستە چەپەڵەکانی دەستوپێوەنەکانی ڕژێم بۆ ئامانجی سیاسیی – سەربازی هەیە، کە دەبێت گەلەکەمان بەرامبەر بەو سیاسەتانە هۆشیار بێت و درێژە بە جوڵەی خۆڕسکانەیان بدەن، کە تا ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیانبووە.
وەک کۆمیتەی ژینگە و ئیکۆلۆژیی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵای کوردستان (کۆدار) جارێکیتر بەهۆی گیان لەدەستدانی چالاکانی ژینگەپارێزی پاوەوە سەرەخۆشی لە گەلەکەمان، بنەماڵە بەڕێزەکانیان و ئەنجومەنی ژیوا دەکەین و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ چالاکوانە ژینگەپارێزە بریندارەکە دەخوازین. سیاسەتەکان و گوێنەدانی دوژمنکارانەی ڕژێمی ئێران زۆر بە توندی ئیدانە دەکەین و داوا لە گەلەکەمان بە تایبەتی گەنجانی ئازا لە هەموو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە بە پاراستن و بەرگریکردن لە زێد و نیشتمان و ژینگەی ناوچەکەیان داکۆکی و خاوەنداری لە ڕێگای ئەو شەهیدانە بکەن و بوونیان لە گۆڕەپانی چالاکییە کردەییەکانتاندا تۆختر بکەنەوە و بەبێ کەمترین چاوەڕوانی لە ڕژێم خەریکی خۆرێکخستنی دیموکراتیکی خۆتان بن و درێژ بە ڕێگای شەهیدانی پاوە و مەریوان بدەن.[1]
#29-06-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,787 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!