پەیمانی پیرۆزبایی فەرماندەیی بڕپارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بەم شێوەیەیە:
درەنگانی شەوی 14ی تەموز ئەو چالاکیەی کە یەکینەکانی تایبەت دوژمن کرانە ئامانج و گورزی گەورەیان لە دوژمندا، چالاکیەکی سەرکەوتووانە و تاکتیکی نمونەیی بوو. ماوەیەکی زۆر کۆنتڕۆڵکردنی دوژمن و کۆنتڕۆڵکردنی هەموو جووڵەکانیان، لە گۆرەپانێک کە دوژمن تێیایدا متمانەی بەخۆی هەیە لەگەڵ تەکنیکی زۆریش، گورزێکی گەورە لە دوژمن دراوە. ئەم چالاکیە کە زیانێکی گەورە بەر دوژمن کەوت، شێوازی ڕوحی سەردەمی نوێی گەریلایە.
لەگەڵ ئاشکرابوونی زیاتر لە 5 تەرمی تیمە تایبەتەکانی دوژمن و ڕووخاندنی بارەگاکانی دوژمن کە زیاتر لە 10 تیمی تایبەتی تێدابوو، ڕووخاندنی وێستگەی بازی دوژمن، چالاکیەکی سەرەنجڕاکێش و سەرکەوتووی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە.
ئەم چالاکیە کە وڵامێکە لەبەرانبەر هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە بەرانبەر کوردستان، سیاسەتی شەڕی تایبەتی داگیرکەران پووچەڵ کردووەتەوە و دوژمنی تێکشکاندووە.
لەم چوارچێوەیەدا ئێمە پیرۆزبایی لە فەرماندە و #شەڕڤان#ەکان دەکەین کە لەم چالاکیەدا جێگای خۆیان گرتووە و بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە، بە هیوای ئەم شێوازە بە بەهێزی بەردەوام بێت و هیوای سەرکەوتنی گەورەتان بۆ دەخوازین.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,491 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!