$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزەکانی #سوپای پاسداران# لە سنوورەکانی شاری #شنۆ# سێ شوانی خەڵکی گوندی ”لولکان“سە ڕبە ناوچەی دەشتە بێڵیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا شوانێکیان بە ناوی ”حەسەن خەندەپوور“ کوژراوە. لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران دوو شوانی دیکەش بریندار بوون.[6]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی کێستەیان لە ناوچەی بێگۆڤا لە سنووری شارۆچکەی #زاخۆ# لە پارێزگای #دهۆک# بۆردومانکرد.[1]
- لە ئاکامی گەریلاکانی هێرشێکی پارتی کرێکارانی کوردستان- #پەکەکە# بۆ سەر هێزەکانی تورکیا لە باشووری کوردستان دوو سەربازی سوپای تورکیا کوژران.[4]
- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات، لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 29 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.[3]
- یادی 15 ساڵەی کۆچی دوایی ژنە هونەرمەندی ناسراوی کورد #مەرزییە فەریقی#ی لەسەر مەزارەکەی لە شاری سلێمانی کرایەوە و جگە لە خانەوادەکەی، چەندین هونەرمەند و ڕێکخراوی هونەریی بەشدارییان لە یادەکەدا کرد.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/386626/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=مەرزییە فەریقی لەسەر مەزارەکەی بەبیرهێندرایەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=مەرزییە فەریقی لەسەر مەزارەکەی بەبیرهێندرایەوە=KTML_ImageCaption_End=
- لە شارۆچکەی #دەربەندیخان#، ژیانی مامە حسە، ڕێکخستنی دێرینی یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان و بەڕێوەبەری قوتابخانەی ڕاپەڕینی هاوڕێی منداڵ لە دەربەندیخان بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.[3]
- لە دژی هێنانەوەی پرسیاری دەرەوەی سیستمی خوێندن و قورسی پرسیاری تاقیکردنەوەی پۆلی دوانزەیەمی ئامادەیی، قوتابیانی خوێندنی کوردی لە شاری #کەرکووک# بۆ جاری دووەم هۆڵەکانی خوێندن بەجێ دەهێڵن.[1]
- سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەبارەی سووتاندنی #سنە#وبەرەکانی ڕێگەی #تاسڵوجە# کردووە، بۆ ئه و مەبەستەش دوو وەزارەت و دەستەیەک هاوکاری پارێزگاری #سلێمانی# دەکەن.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە)، داوای لە لیژنەی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە سووریا کرد، سەردانی ناوچەکانیان بکات و لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی تورکیا و میلیشیاکانی هاوپەیمانی بکات.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی #نەتەوە یەکگرتووەکان# ڕایگەیاند کە ڕووداوەکان لەو هەرێمانەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون دەکەونە چوارچێوەی تاوانی شەڕەوە و وتی، تورکیا بەرپرسیاری تاوانی شەڕە.[1]
- کلیمۆنت بۆن، وەزیری حکومەتی فەرەنسا بۆ کاروباری یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەگەر تورکیا بەردەوام ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بخاتە مەترسییەوە، ئەوا دەبێت سزادانی ئەو وڵاتە یەکێک بێت لە بژارەکانی یەکێتییەکە.[2]
- مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند لە هەرێمی ئیدلب سەربازانی ڕژێمی سوریا لە دوو ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی تورکیانداوە.[1]
- جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی ڕووی لە هەڵکشانە و ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ کرانەوەی بۆرسەکانی تورکیا نرخی دۆلارێک بەرامبەر 7.55 لیرەی تورکی بوو.[2]
- هۆڵەندا سەرقاڵی ئامادەکردنی داوایەکی یاساییە دژ بە سووریا لە باڵاترین دادگای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، وەک هەوڵێک بۆ سزادانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە ئەنجامی پێشلکردنەکانی ڕژێمەکەی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئەشکەنجەدان و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی. ئەم هەنگاوەش لە نامەیەکی وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا هاتووە، کە ئەمڕۆ هەینی ئاراستەی پەرلەمانی وڵاتەکەی خۆی کرد.[5]