ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لە بارەی چالاکی گەریلاکانەوە ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی حەفتانیندا، لە 11ی ئاب کاتژمێر 15:00 لە دژی سەربازانی داگیرکەری دوژمن کە لە گردی شەهید بەرخۆدان لە ناوچەی خانتور جێگیر ببوون، چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە لە دوو قۆڵەوە هێرش کرایە سەر سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن، 3 سەرباز سزا دران.
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا لە 11ی ئاب لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک چالاکیان ئەنجامدا. لەو چوارچێوەیەدا؛
هێزەکانمان لە کاتژمێر 07:00 لە دژی سەربازانی سوپای دەوڵەتی تورک کە لە گردی شەهید شاهینی خانتور جێگیر ببوون، چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا بارەگایەکی دوژمن لەناو برا و هێندەی پشتڕاست کرایەوە سەربازێک سزا درا.
کاتژمێر 08:50 خولەک هێزەکانمان لە دژی سەربازانی دوژمن لە گردی شیفرەزای سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێگ چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا شۆفڵێک کرایە ئامانج و لەناو برا و سەربازێکی دوژمنیش سزا درا.
لە 11ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشێکی ئاسمانیان ئەنجامدا. زانیاریەکان لەبارەی ئەو هێرشە ئاسمانیەوە بەم شێوەیە؛
کاتژمێر 12:45 خولەک فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی یەکەمالەی سەر بە هەرێمی مەتینایان بوردومان کرد.
کاتژمێر 13:00 و 21:15 فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی جیلۆی بچوکی سەر بە هەرێمی زاپیان بوردومان کرد.
لە ئەنجامی ئەو بوردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]