بەکەری خۆم، بەجواری خۆم، سەرم بەقونێ خاری خۆم
کەسێک چاکەیەک لەگەڵ یەکێک بکات، لە هەموو ڕوویەکەوە بۆ نمونە لە کوێرەدێیەک یارمەتی بدەیت بۆ ئەوەی باراش بباتە ئاش، جواڵ و کەرەکەی پێ بدەیت، هێشتا پرتەوبۆڵەی بکات خاوەنی جواڵ و کەرەکە دەڵێت: بابە ئەوەندەی ناوێ بەکەری خۆم بەجواری خۆم سەرم بەقونێ خاری خۆم.
ئه و ئیدیۆمە وەک ناڕەزایی دەربڕینێک بەکاردێت بۆ بێ باری و بێ منەتی کەسێک دەرحەق بەکردەوەیەکی چاکە کە لەگەڵی ئەنجام دەدرێت.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 923 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!