ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
لەدژی ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کە لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە. هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا 20ی ئاب چالاکیان ئەنجامدا. زانیاری لەبارەی چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:
هێزەکانمان کاتژمێر 08:00 لە دەوروبەری گوندی بانیکە سەربازە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان کۆنتڕۆڵ کرد. لەنێوان گۆڕەپانی پیربۆڵا و بانیکە لە کاتێکدا کە سەربازانی دوژمن دەیانویست بچنە گوندی بانیکە لە نزیکەوە لە داگیرکەرەکانیاندا. لەو چالاکیەدا 5 داگیرکەر سزادران.
هێزەکانمان هەروەها لە قوڵێکی ترەوە داگیرکەرەکانیان کۆنتڕۆڵ کرد کە لە ناوچەکە دەگەڕان و دواتر بە ڕێبازی سابۆتاژ چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەشدا 2 سەربازی دوژمن سزادران و 3 سەربازیش بریندار بوون.
هەڤاڵانمان مزگین و زانا کە لە ڕۆژی دەستپێکی ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەر لە بەرەی شەڕ بوون و مۆری خۆیان لە بەرخۆدانێکی گەورەدا، لەو شەڕەدا بە شێوەیەکی فیداییانە شەڕیان کرد و گورزی گەورەیان لە دوژمندا. هەڤاڵانمان مزگین و زانا لە هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهید بوون. زانیاریەکان لە بارەی ناسنامەی شەهیدەکانمان دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,260 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!