دەمەوێت لە ڕێگەی ئەم نووسینەوە ڕێز و پێزانینی خۆم بۆ کەسێک دەرببڕم کە تەمەنی گەنجێتی وەک پێشمەرگەیەکی کۆڵنەدەر لە شاخ و پێدەشتەکانی کوردستاندا تێپەڕکرد و لەم ساڵانەی دواییشدا بە هەمان ڕۆحی سەردەمی خەبات و پێشمەرگایەتییەوە لەڕێی پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی #گەرمیان#ەوە خزمەتی گەورەی پێشکەش بە گەرمیان و خەڵکی ناوچەکە کردووە.
کاک سەڵاح کوێخا لە کاتێکدا بەرپرسیارێتی ئیدارەی گەرمیانی وەرگرت کە ئه و دەڤەرە خۆشەویستە ببووە چەقی ململانێی قورسی سیاسیی و لە هەمان کاتیشدا ناوچەکە پێویستیی زۆری بە خزمەتگوزاری هەبوو. بێ گومان لە وەها دۆخێکدا وەرگرتنی بەرپرسیارێتییەکی ئاوا گەورە کارێکی قورسە، بەڵام کاک سەڵاح بە سنگفراوانی و بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە وەک خەمخۆرێکی گەرمیان و گەرمیانییەکان بەرپرسیارێتییەکەی وەرگرت و توانی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ستراتیژی حکومەت لە ئیدارەی گەرمیان جێبەجێ بکات و چەندین پرۆژەی گرنگ و گەورەش جێبەجێ کران.
بە درێژایی ئه و ساڵانەی لە نزیکەوە لەگەڵ کاک سەڵاح کارم کردووە ئەوەی تێبینیم کردبێت دڵسۆزی و خەمخۆری بەرێزیان بووە بۆ گەرمیان. بۆیە خۆم بە بە ختە وە ڕ دە زانم کە سە ڕدە مێک کارم لە گە ڵ کوێخای دە وڵە تداری گە ڕمیان کردووە؛ هەم لەبەر ئەوەی خۆی پیاوێکی کارامە و بەتوانا بووە، هەم لەبەر ئەوەش کە سەرپەرشتی #کەلار# بەتایبەت و گەرمیان بەگشتی کردوە کە ناوچەیەکە ئێجگار شیرین لەدڵدا، دان بەوەشدا دەنێم کە بە خۆشحاڵییە وە سوودم لە ئە زمونی تێکۆشە ڕانە ی وە ڕگرتووە لەئیدارەدانی ناوچەیەکی فراوانی وەک گەرمیان کە خزمەتکردنیان هەمیشە شانازی بووە بۆ ئێمە.
ئێمە کە بەردەوام دەمانویست بەشێک لە قەرزەکانی سەرشانمان بدەینەوە بە گەرمیان و گەرمیانییەکان کە پشتیوانێکی گەورەی شۆڕش بوون و لەم پێناوەشدا قوربانیی زۆریان داوە، ئێستا بەهۆی هەوڵ و دڵسۆزی و خەمخۆری کاک سەڵاحەوە تا ڕادەیەکی بەرچاو له و ئامانجەمان نزیکتر بووینەتەوە کە گەرمیان بە ڕە و ئاوەدانتر بە ڕین، هەرچەندە دەزانم گەرمیان و هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان پێویستیان بە خزمەتگوزاری زۆر زیاتر هەیە، بەڵام بۆ ئەمەش پێویستیمان بە کەسانی خەمخۆر و دڵسۆزی وەک کاک سەڵاح هەیە بۆ ئەوەی کاروانی ئاوەدانی بەردەوام بێت.
کاک سەلاح ڕاستە وەک یەکێتییەک پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی وەرگرت، بەڵام کەمترین ڕەخنە و گلەیی هاتووەتە سەر و هەمیشە بەیەک چاو سەیری هەموانی کردوە و بە گیانێکی بەرزی نیشتمانیانەوە ڕەفتاری کردووە و بێ گومان هەر ئەوەشی لێ چاوەڕوان دەکرا.
لێرەدا ڕاستەوخۆ ڕووی قسەم دەکەمە کاک سەڵاح و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازم و باوەڕیشم وایە لە پاش خانەنشین بوونی، لە هەر شوێنێک بێت و هەر کارێک بگرێتە ئەستۆ، خزمەتکردنی نیشتیمان و گەلەکەمان، ئەولەوییەتی یەکەمی دەبێت و هەر بە هەمان ڕۆحییەتەوە بەردەوام دەبێت کە خزمەتی ناوچەیەکی ئەنفالدیدە و شەهیدبەخشی وەکو گەرمیانی پێ کرد و هیچ کاتێکیش درێغی نەکرد.
لە کۆتاییدا هیوادارم کوردستان نمونەی کەسانی دڵسۆز و خەمخۆری وەک کاک سەڵاحی زۆر بێت.
#قوباد تاڵەبانی#
#30-08-2020#
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,654 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!