خزمی خراپ گونی قۆڕە دەیبڕی وەی نایبڕی وەی
خێزان و خێڵ و هۆز لە ناوەندی کۆمەلایەتی لەسەر بنەمای(خوێن وسک) دەبنە خزم و کەسی یەکتر، هەندێک دەبێتە خزمی پشت(خوێن-باوان) و هەندێکیتر دەبێتە خزمی سک(خاڵوان-خاروان)، کە هەردوو لایان ئەگەر باش و ڕێک وپێک بن دەبنە مایەی شانازی و خۆشحاڵی و ئەگەریش خراپ بن دەبنە مایەی شەرمەندەیی و نیگەرانی، خزمی خراپ چوێنراوە به(گوونی قۆڕ)، قۆڕبوون واتە پەردەی نێوان هێلکەکانی(گوون و وورگ) بەهۆی زەبرێکەوە دڕاوە و ڕیخۆڵەکان شۆڕ دەبنەوە ناوی به و نەخۆشیە دەوترێت(فتق-قۆڕبوون) ئینجا ئه و گونە قۆڕە ئەگەر بیبڕیت ئەوا وەی چونکە ئەگەری ژیان لەدەستدانی تێدایە واتە وازهێنان لە خزمان ئەوا تێکچونی باری کۆمەڵایەتی لێ دەکەوێتەوە کە مرۆڤ لەبنەچەدا بونەوەرێکی کۆمەلایەتییە و ئەگەریش نەیبڕی ئەوا تەکەتەکی دێت، واتە هەر لەسەرت ماڵە خزمی خراپ و بەڕووت دادەرێتەوە، هەر بۆیە بەخزمی خراپ گوتراوە(گونی قۆڕ).[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 865 car hatiye dîtin