ڕوونکردنەوەيەک بۆ ڕای گشتی...
دوای ئەوەی پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی لە لاپەڕی فەرمی خۆيەوە لە تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبووک و گرووپەکانی واتسئەپ بڵاويکردەوە کە گوايە هاوڵاتييەک پاش دەستگيرکردنی لەلايەن هێزەکانی دژەتيرۆرەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە و بەهۆيەوە گيانی لەدەستداوە.
وێڕای ڕەتکردنەوەی تەواوی بڵاوکراوەکەی ئەو پەرلەمانتارە، بۆ ڕای گشتی ڕايدەگەيەنين کە پاش بەدواداچوونمان و دەستکەوتنی بەڵگەی تەواو دەرکەوت کە خولێخۆشبوو (ئوسامە حەسەن محەمەد) لەخێزانێکی کوردی-تورکمانی لەبەرواری 21ی ئاب داخڵی نەخۆشخانەی ئەنتەرناشناڵی شاری هەولێر کراوە و پرۆتۆکۆڵی چارەسەری کۆرۆنای پێدراوە و پاشان بەکاريگەری هەمان ڤايرۆس کۆچی دوايی کردووە.
ئەم لێدوان و بڵاوکراوانە لەکاتێکدايە کە شارەکەمان بە دۆخێکی هەستياردا تێپەڕدەبێت و لەهەمووکات زياتر پێويستمان بە لێک نزيکبوونەوە و گەياندنی پەيامی ئاشتەوايی و پێکەوەژيانە بەڵام بەداخەوە ئەم جۆرە هەواڵە بێ بنەمايانە خزمەت بە کەرکووک و دانيشتووانەکەی ناکات جگە لە دروستکردنی ڕق و تووڕەيی و دەمارگيری نەتەوەيی. بۆيە وەک هەميشە جەخت لە برايەتی و پێکەوەژيانی ئاشتيانەی نێوان پێکهاتەکانی کەرکووک دەکەينەوە و دژی هەر هەوڵێک دەوەستينەوە کە بيەوێ تۆوی دووبەرەکی لەکەرکووک بچێنێت.
لەکۆتايدا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خولێخۆشبوو (ئوسامە حەسەن محەمەد) دەکەين و داواکارين پەروردگار بە بەهەشتی بەرينی شادبکات، وە ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد لەکەرکووک لێکۆڵينەوە لەو کەيسە دەکەين و جەخت لەوە دەکەينەوە کە هەموو خاوەن حەقێک بەحەقی خۆی بگات.
هاوپێچ لەگەڵ ئەم ڕوونکردنەوەيەدا بەڵگەی پڕۆتۆکۆڵی چارەسەری 9 ڕۆژی کۆرۆنای ناوبراو بڵاودەکەينەوە.
نوێنەرانی کەرکووک لەفراکسيۆنی (ی.ن.ک)
2020/8/28
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,312 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!