دەربارەی تۆمەتبارکردنی #شەڕڤان#ان بە هێرش بۆ سەر پێشمەرگە، فەرماندەیی گشتی #قەسەدە# ڕاگەیاند، هیچ هێرشێکیان نەکردووە و هیچ هۆکارێکیش نییە کە هێرش بکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە.
لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە دەکرێت، کە گوایە هێرشەیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سحێلا، فەرماندەیی قەسەدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “هێزەکانی ئێمە هێرشیان نەکردووەتە سەرهێزی پێشمەرگە، ئێمە بەردەوام ڕێز لە سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان دەگرین، لەم ساڵانەی تێکۆشاندا لە دژی چەتەکانی #داعش#، لە هەردووهێڵی سنووری لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتی وهێزی پێشمەرگەی سەربە هەرێمی کوردستان بەردەوام هاوئاهەنگی و میکانیزمێکی هاوبەش بوونی هەبووە و هەموو کێشەکانی ئەوسنوورانە چارەسەردەکران.
هەروەها هاتووە “هێزەکانی ئێمە لە بەڕواری 16ی ئەم مانگەدا، لە نزیک ناوچەی سحێلا هێرشی هیچ بارەگایەکی پێشمەرگەی سەربە حکومەتی هەرێمی کوردستانیان نەکردووە، هیچ هۆکارێک نییە کە هێزەکانی ئێمە وەها هێرشێکیان ئەنجام دابێت، ئەوەی کە ڕوویدا ئەنجامی کەمیی هاوکاریی یەکتری هێزەکانی ئاسایشی بووە لە هەردوو سنوورەوە، بەپێچەوانەی ئەو بانگەشانەی کە دەڵێن هێرش و دەستدرێژی کراوەتە سەرهێزی پێشمەرگە”.
قەسەدە ڕاشیگەیاندووە “ئێمە وەک هێزەکانی سووریای دیموکرات، بەردەوام ڕێزلە سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان دەگرین، دوای هاوئاهەنگی لە نێوان گروپێک گەریلا کە ئەرکی پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆن و شەڕ لەدژی داعش تەواو کردبوو دەگەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان، ئەو گروپە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە گەمارۆدەدرێن، هەربۆیە شەڕێکی کورت لە نێوانیاندا ڕوویدا، لەو کاتەدا چەندکەس لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێمە بە ئامانجی ڕاوەستاندنی شەڕەکە دەستێوەردانیان کرد و لەگەل لایەنیترهاوئاهەنگیان کرد کە ئەوگروپە گەریلایە بە سەلامەتی بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان”.
لە کۆتایی پەیامەکەی قەسەدا ئەوە ڕاگەیەندراوە، کە ئەوان وەک قەسەدە جەختدەکەنە سەر پەیوەندی و هاوئاهەنگی نێوان هەردوو هێزەکە لەسەر سنوور بۆ ئەوەی جارێکیتر ڕووداوی بەم شێوەیە ڕوونەدات.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,087 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!