نووسینی سلاڤۆی ژیژەک
وەرگێڕانی وەلید عومەر
ئۆبێکتی باڵای ئایدۆلۆژیا (the sublime object of ideology)یەکەمین دەقی دیاری سلاڤۆی ژیژەکە کە لە ساڵی 1989بۆ خوێنەرانی ئینگلیزی زمان و ڕۆشەنبیریی ئینگلیزی بڵاویکردەوە.کتێبەکە کتێبێکی بنچینەییە و بەشێکی زۆری ئایدیا بنچینەییەکانی خۆی لەم کتێبە دا داڕشتووەتەوە.یان دەتوانین بڵێن (ئەم کتێبە وەک ماترێس ومنداڵدانێک وایە کە ئیشەکانی تری ژیژەکی لێوە دێنەدەرێ)بە وتەی یان پارکەر، دەروونشیکاری بەریتانی کتێبەکە شاکار (masterpiece)ڕەنگە کتێبەکانی دواتر لە تەوەرێک یان دووانی ناو ئەم کتێبەوە خوڵقابن وکۆنتێستی تازەیان بۆ دروستکرابێت.کتێبەکە هەم هێکجار تێۆری و هەم قورسە، هەم بەشی هەموو ئاستەکانی خوێنەریشی تیایە.لە خوێنەرێکی سەرتاییەوەتا بیرمەندێک دەتوانێت ئاسۆیەک لە کتێبەکەوە وەربگرێت و دەرگیری ناوەڕۆک وسیستەمە زاراوەییەکەی ببێت.
Têbînî : ev pertuke bêyi fayla PDF e , hîvîye harîkariya kurdîpîdiya bike ji bu bi dest ve înanê ! Pirtûkê li vir rêke Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 843 car hatiye dîtin