ئەم بەنداوە دەچێتە چوارچێوەی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری ناوچەکە.
دروستکردنی پرۆژەی بەنداوی باوەنوور کە دەکەوێتە ناوچەی #گەرمیان#.
لەسەر زێی سیروان بە دووری 32 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی #کەلار#.
یەک کیلۆمەتر لە باکووری شارەدێی باوەنوور.
سوودگەیاندنە بە کەرتی کشتوکاڵ و ژینگەی ناوچەکە.
45 هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵ لە ناوچەکە بەراو دەکات.
50 MW کارەباش بەرهەم دێنێت.
دروستکردنی ئەم بەنداوە سیمایەکی جوانی گەشتوگوزاریی بە ناوچەکە دەبەخشێت.
وەک پرۆژەیەکی گەشتوگوزارییش سوودی لێ وەردەگیرێت.
بووژاندنەوەی ئاوی ژێر زەوی.
دەستەبەرکردنی سەدان هەلی کار لەناوچەکە.
مەڕدارانی ئەو گوندانە بۆ ئاودانی مەڕو ماڵاتەکانیان سوودی لێ وەردەگرن.
ئەم پرۆژەیە کارکردن تێدا ڕاوەستاوە، ئاستی کارکردنی لە 5 % زیاتر تێپەڕ ناکات.
شاهۆ عەبدوڵڵا[1]