قوتابخانەی سەوز.. شۆڕشی سەوز
Green School دوو دەستەواژەی ئینگلیزییە(Green) بە مانای سەوز و(School)بە مانای قوتابخانە دێت, پێکەوە دەبن بە(قوتابخانەی سەوز). سلۆگینی قوتابخانەکەش بریتییە لە(Green Revolution)کە بەمانای شۆڕشی سەوز دێت.
گرین سکوڵ یان قوتابخانەی سەوز:
قوتابخانەیەکی ئۆنلاینی ژینگەیی, قازانج نەویستە و سەربە(ڕێکخراوی سروشتی کوردستانە)لە ڕێگەی ئەنتەرنێتەوە و بەشێوەی ئۆنلاین, کار لەسەر پێگەیاندنی تاک و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی دەکات.
کاری سکوڵەکە بریتی دەبێت لە:
کردنەوەی خولی ژینگەیی جۆراوجۆر و ڕێکخستنی سیمیناری ژینگەیی. سەرجەم سیمینار و خولەکان بێ بەرامبەر دەبن و هەرکەسێک ئارەزومەندبێ, دەتوانێت بەشداری بکا, بەشداربووان بڕوانامەیان پێ دەبەخشرێت. خولەکان تەنها بەزمانی کوردی نابن, بەزمانی ئینگلیزیش دەبن. قوتابخانەکە پەروەردەی ژینگەیی منداڵانیشی لە بەرچاو گرتووە و خولی پەروەردەی ژینگەیی تایبەت بە منداڵانیش دەکاتەوە. خولە ژینگەییەکان لە هۆڵی قوتابخانەی سەوز دەبێ لە ڕێگەی تۆڕی(تێلیگرام), سیمینارە ژینگەییەکانیش لە ڕێگەی ئەپی(FCC) و ئەپەکانی ترەوە بەڕێوەدەبرێت.
گرین سکوڵ بۆچی؟
نەبونی پەروەردەی ژینگەیی لە ناوەندەکانی خوێندن و خێزان و میدیا, نەبونی هۆشیاری تاک بۆ پابەندبون بە یاسا ژینگەییەکان, بۆشایی گەورەی دروستکردبوو و کێشە ژینگەییەکانیش چرکە بەچرکە ڕوو لە زیادبون بوون, هەوڵە تاکەکەسی و ڕێکخراوەییەکانیش بۆ پاراستنی ژینگە, بەهەموان نەدەگەیشتن و بەپراکتیک کردنیشی لە چوارچێوەی هۆڵەکان لە ڕوی ژینگەییەوە تا ڕادەیەک زیانگەیەنەربون و لە ڕوی ئابوریشەوە پێویستی بەپاڵپشتی بەردەوام هەبووە و هەیە, بۆیە پێویستیمان بەڕێگەی کورت و خێرا هەیە بۆ پاراستنی ژینگە, هەر بۆیە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان لە چوارچێوەی ئامانجی کارکردنیدا بڕیاریدا بەدامەزراندنی پرۆژەی گرین سکوڵ.
ڕاگەیاندنی پرۆژەکە کەوتە کاتێکی گرنگ و هەستیارەوە, کاتێک کەتەواوی دانیشتوانی جیهان گیرۆدەی پەتای کۆرۆنابوون, وە لە چوارچێوەی دیواری ماڵەکانیاندا کەرەنتینە کرابون و نەیان دەتوانی ئازادانە هاتوچۆ بکەن. ڕێکخراوی سروشتی کوردستان لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەدا و لە ڕۆژی جیهانی ژینگە, لە 5/6/2019پرۆژەی گرین سکوڵ وەک یەکەم پڕۆژەی خول و سیمیناری ژینگەیی لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق ڕاگەیەندرا.
ئامانجەکانی گرین سکوڵ:
1- بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی بۆ نێو هەموو خێزانەکان.
2- پێگەیاندنی تاکەکانی کۆمەڵگا وەک پارێزەری ژینگە.
3- پەروەردەکردنی دروست بۆ تێگەیاندن و پێگەیاندنی منداڵان وەک نەوەیەکی سەوز.
4- پێگەیاندنی ڕاهێنەری ژینگەیی.
5- هاندانی تاک بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانس و کۆنگرە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە ژینگە.
خولە بەردەوامەکانی گرین سکوڵ:
• ژینگە و هۆکارەکانی پیسبون.
• یاساکانی ژینگە.
• پێگەیاندنی منداڵانی ژینگە دۆست.
• پەروەردەی ژینگەیی.
• زاراوە ژینگەییەکان(ئینگلیزی).
• پێگەیاندنی سەرکردەی ژینگەیی.
کارگێڕی گرین سکوڵ:
کارگێڕی قوتابخانەکە پێکدێت لە دوو کەس, یەک کەس وەک بەڕێوەبەر و یەک کەس وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەر, مەرجە هەردوو کەسەکە ئەندامی ڕێکخراوی سروشتی کوردستانبن. لەسەرەتای ڕاگەیاندنی پرۆژەکەوە, لە #05-06-2020# پارێزەری ژینگە م. کارزان سەعدی مەحمود وەک بەڕێوبەر دەستبەکاربوو و بەردەوامە لەسەر خستنی پرۆژەکە, هەردوو پاریزەرانی ژینگە بەڵێن حاتەم ئەحمەد و ئاسۆ قادر ڕەشید وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەر دەستبەکاربون بۆ ماوەی 2دوو مانگ. دواتر م.هەڵەت حسێن حەمە ساڵح وەک یاریدەدەر دەستبەکاربوو و بەردەوامە لە کارکردن. کاری کارگێڕی قوتابخانەکە و ڕاهێنەرانی خولەکان و ئەو پسپۆڕ و شارەزایانەی سیمینارەکان پێشکەش دەکەن, هەموو کارەکانیان خۆبەخشییە.
گرین سکوڵ لە ماوەی(9)نۆ مانگدا توانی چی بکات؟
کردنەوەی(8)هەشت خولی ژینگەیی بۆ(893)ڕاهێنراو, ئەنجامدانی(12)دوانزە سیمیناری ژینگەیی بۆ (1858)بەشداربوو. بەکۆی گشتی(2751)ڕاهێنراو و بەشداربوو, ڕاستەوخۆ سودمەندبون لە خول و سیمینارە ژینگەییەکانی قوتابخانەی سەوز.
بۆ زیاتر هاوبەشی پێکردنی ناوەندە زانستییەکان و بەدەستهێنانی پاڵپشتی مەعنەوی بۆ گرین سکوڵ, بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی سروشتی کوردستان و بەڕەزامەندی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکانی سەر بە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و دوای ڕێکەوتن, کۆلێژەکە بوو بەپاڵپشتی قوتابخانەی سەوز, لۆگۆ و مۆری کۆلێژەکە و واژۆی ڕاگری کۆلێژەکەش دەخرێتە سەر بڕوانامەی خول و سیمینارە ژینگەییەکانی Green School لە دوای بەرواری 30/3/2021.[1]
دەتوانن سود لە بینینەوەی بەشێک لە سیمینار و خولە ژینگەییەکان ببین لە ڕێگەی ئەم چەناڵەی خوارەوە لە یوتوب:
KNO_NGO - YouTube
هۆڵی قوتابخانەی سەوز لە تێلیگرام
کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:
https://t.me/GreenSchoolKNO
پەیجی قوتابخانەی سەوز لە فیسبوک
کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:
https://www.facebook.com/GreenSchoolKNO/
پەیجی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان لە فیسبوک
کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:
https://www.facebook.com/NOKNGO12/