(ئەحمەد ئیسماعیل نانەکەلی)
ناوێکی دیارو سەرمایەدارو خواپێداو
خێرخوازی شاری هەولێر.
یەکێک لە ملیار دێرە دیارەکانی کوردستان و عێڕاق و ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست.
خواپێداوێکی خێرخوازو ئارام و دور لە چاوی کامێراو سوشیال میدیایە.
کە دەیان ساڵە خزمەتی هەژاران و لێ قەوماوان دەکات لە پاڵ کاری بازرگانی و وەبەرهێناندا.
ناوی تەوای احمد کوری ملا اسماعیل صالح نانەکە لی یە. لەبنەماڵەیەکی ناوداری شاری هەولیر لەساڵی (1954) لەگوندی (شێخ شەروان)لەدایک بووە.
دەرچوی پەیمانگایە.
سەرەتایی کاری بازرگانی بە دروست کردنی کارگەی دروستکردنی (بلۆک) دەست پێ دەکات.
پاشان لەساڵانی (حەفتاکان) ڕوو لە پەروەردەکردنی پەلەوەر (دەواجن)وەبەرهێنانی جوجکەو مریشک و پەلەوەر دەکات.
دواتر دەست بەکاری بازرگانی وگواستنەوەو گەیاندن دەکات.
وە لەساڵی (1991) پاش ڕاپەڕینەکەی کوردستان پارەیەکی زۆریارمەتی (بەرەی کوردستانی)دەدات ئەوکات.
وەک هاوکاریەک بۆ دروست نەبونی بۆشایی دارایی و بە مەبەستی سەرخستنی ئەزمونە نوێیە کەی کوردستان.
پاشان سەخت ترین ڕۆژەکانی ژیانی دەست پێ دەکات.
ئەوکات حکومەتی عێڕاق احمد اسماعیل و کۆمەڵێک بازرگان دەستگیر دەکات بەتۆ مەتی خیانەت (1994)سزای لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت ئەوکات.
ئەو ماوەیەی کە لەزیندان بوە زور خەریکی خوا پەرستی و کاری خێر و چاکە بوە وەهەر کەسێک داوی هاوکاری لێ کردبێت هاوکاری کردوە تەنها داواشی دوعا کردن بوە بۆی.
پاش(دوو)ساڵ لەساڵی (1996) بەرلێبوردنی گشتی دەکەوێت و ئازاد دەبێت.
پاشان عێڕاق جێ دەهێڵێت و ڕو لە دەروەی ووڵات دەکات.
لەوێش دەست بەکاری بازرگانی و وەبەرهێنان دەکات.
تا ساڵی (2003)پاش ڕوخانی حکومەتی صدام دەگەڕێتەوە
کە دەست بە پڕۆژە ستراتیژەگرنگەکان کانی خۆی دەکات.
بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداوستی ناوخۆ و عێڕاق
بە تایبەت لە پڕۆژەی پیشەسازی شیش و چیمەنتۆ و کارەبا
کە لە (% 80)وەبەر هێنانی خۆی گواستۆتەوە عێڕاق و کوردستان.
لەبواری خێرخوازی کاری زۆر گەورەی ئەنجام داوە.
-دروست کردنی کۆمەڵێک مزگەوت لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان.
-دروست کردنی دەزگای نانەکەلی بۆ زەکات و کاری خێرخوازی کەساڵانە چەندین(ملیۆن)دۆلار یارمەتی خەڵکی هەژاران و منداڵانی بێ باوک و کەم دەرامەتان دابەش دەکات.
-بەشێوەکی ڕاست و دروست ساڵانە بڕی(سێ ملیۆن)دۆلار زەکات دەدات بەسەرهەژاران.
-دروست کردنی نەخۆشخانەی نانەکەلی کەپەنجا قەرەوێڵەی لەدوونهۆم پێک هاتوە بەسەرجەم پێداویستیکانی ناوی کە توشبوانی نەخۆش شێر پەنجە لەوێ چارەسەریان بۆ دەکرێت بەبێ بەرامبەر کە خەرجی زوری شی هەیە.
-ساڵانە بڕی (یەک ملیۆن و نیو)دۆلار دەرمان و پێداویستی تەندروستی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دابین دەکات.
-وەدروست کردنی چەندین قوتابخانەو بنکەی تەندروستی و دایەنگەی منداڵان دروست کردوە بێ بەرامبەر بۆ هەوڵاتیان.
- دروست کردنی باڵەخانەیەکی هەشت نهۆمی بۆ خاوەن پێداویستی تایبەکان دروست دەکات بەبڕی(یەک ملیارو 750 ملیۆن)دیناری تێداسەرف کراوە.
- لەشەڕی نەگریسی داعش (12 ملیۆن) دۆلار وەک هاوکاری پێشکەش بە برا پێشمەرگەکان کردوە.
_(دووملیۆن)دۆلار یش پێشکەش بە برینداران و کەس کاری شەهیدانی شەڕی داعش کردوە
- ساڵانە ناردنە دەروەی کۆ مەڵێک قوتابی بە مەبەستی خوێندن لەدەرەوەی ووڵات لەسەر ئەرکی خۆی.
پڕۆژەگرنگ و سترتیژیەکانی لە کوردستانو عێڕاق.
_ دروستکردنی وێستگەی کارەبای(بەسمایە) لە بغدادا وە بەرهەم هێنا (سێ هەزار)مێگاوات کارەبا.
- دروست کردنی وێستگەی کارەبای هەولێر پێدانی(1500) مێگاوات کارەبا.
- دروستکردنی وێستگەی کارەبای سلێمانی پێدانی (1500) مێگاوات کارەبا.
- دروستکردنی وێستگەی کارەبای دهۆک پێدانی(1000) مێگاوات کارەبا.
_ لەگەڵ دروست کردنی کۆمەڵێک کارگەی زورگەورە کە _درفەتی بۆ هەزاران ئەندازیار و فەرمانبەرو کرێکاران ڕەخساندوە.
-دروستکردنی کارگەی چیمەنتۆی بازیان کە (6 ملیۆن) تەن چیمەنتو بەرهەم دێت ساڵانە.
کارگەی دروستکردنی ئاسن و شیش سڵانە بڕی (یەک ملیۆن) و250 هەزار تەن بەرهەم ساڵانە.
(احمد اسماعیل)ئێستا خاوەنی گەورەترین گروپی کۆمپانیایە بەناوی(ماس).
سەرمایەکەی بە دەیان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ئێستا حکومەتی هەرێم بڕی ملیۆنان دۆلار قەرزاری ناوبراوە.
_لەسەرەتایی کۆڕۆنا ی ئەم ساڵ لەڕیزی پێشوەی سەرمایداران بووە بۆیارمەتی دان و ڕوبەروبونەوی کۆڕنا یارمەتی پێش کەش بە حکومەت کردوە.
دروشمی ژیانی ئەو بریتیە لەوەی کە (سەر کەوتنی مرۆڤ پەیوەندی بە ژمارەی ساڵەکانی ژیانەوە نی یە بەڵکو پەیوەندی هەیە بە وەی تاچەند خزمەت پێش کەشی کۆمەڵگا دەکەیت).[1]