وێنەیەکی دەگمەن و یادگاری له شاری سوفیا وڵاتی بولغاریا، حەفتاکانی زایینی، دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان، له ڕاستەوە: کاک هاشم کەریمی، مامۆستا هێمن، کاک کەریم حیسامی، کاک محەممەد ئەمین سیراجی، کاک کەریم حەداد، ملا سمایل حاجی، شایانی ئاماژەیه کە ئەم وێنەیه له ماڵی کاک کەریم حیسامی گیراوە، هیوادارم کاک هاشم کەریمی بانە هەر شاد و سڵامەت بن و ڕووحی باقی بەڕێزان شاد و یادیان پیرۆز بێ، نامرن ئەوانە وا له دڵی میللەتا ئەژین، مەمنوونم له موژدە خانمی سیراجی.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,549 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!