یەکێکە لەو ژنە ئێزدیانەی لە ڕۆژی 04-08-2014 لەلایەن چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی #داعش#ەوە ڕفێنراو دواتر بە هەر شێوەیەکە توانرا ڕزگاربکرێت.
فەریدە دایکی دوو منداڵ بوو، هاوسەرەکەی هەر لەساتەوەختی داگیرکردنی #شنگال# و دەوروبەری لەلایەن داعشەوە تا ئێستا، بێسەروشوێنە و هیچ هەواڵێکی نازانرێت.
فەریدە یەکێک بوو لەو ڕزگاربوانەی چووە بەغدا و وەکوو ڕۆژنامەوانان و سیاسییەکانیش باسیانکردووە، ژنێکی زۆر ڕۆشنبیر بووە و لە بەرانبەر سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران، زۆر بەجورئەتەوە و بەنوێنەرایەتی کچان و ژنانی دیکەی ئێزدییەکان بەجەسارەتەوە سەرگوزشتەی ڕۆژە ڕەشەکانی خۆیانی گێڕاوەتەوە و باسیکردووە.
فەریدە دوای حەوت ساڵ و ڕۆژی #04-08-2021# ڕۆژێک دوای ساڵیادی جینۆسایدی شنگال، بەڵام ساتەوەختی ڕفاندنی ئەو، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو سەرەنجامیش گیانی لەدەست داو دوو منداڵی هەتیوی لەدوو باوک بەدوای خۆیدا جێهێشت.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 854 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!