عەدێ و مەدێ 41
ئەسکەندەر بە پەنجەی ئیشارەتی دا کارمەندەکەی پرسگەیی و گۆتی: وەرە لایمن! کارمەندەکە سوڕاوە و چووە کن ئەسکەندەری، ئەسکەندەر گۆتی: ئەو دەرکەی بکەوە با بچینە ژۆرێ! کەرمەندەکە گۆتی: جەنابت کێی هەتا دەرکەت لۆ بکەمەوە؟ ئەویش گۆتی: ئەمن ئەسکەندەرم! ئەبو پرسگەش گۆتی: ئەسکەندەری مەقدۆنی! ئەسکەندەر ئەعسابی نەما، گۆتی: نەخێر، ئەسکەندەری برای عەدێ و مەدێی! کابرا گۆتی: نە بابە! ئەتوو بەڕاستتە؟ ئەسکەندەر پشیەکی هاتەوە بەرێ و دری خۆشبوو، لۆیێ گۆتی: دیارە دەیانناسی؟ کابرا بڕەکی تووند کرد و گۆتی: نەخێر نایناسم و لموزی جێبەکەت بسوڕێنە و لەکێ هاتی بڕۆوە وێندەرێ، یاڵلا زوو تاخیرمان مەکە! ئەسکەندەر دەماری مێشکی هەمووی جۆت بوون و گۆتی: ئەو دەرکەی دەکەیەوە یان بێمە خوارێ دوو هەزار شاپت لێدەم! کابرای پرسگەی ڕاست خووی گرت، پڕی دا دەرکەی جێبە قووتەیی و کردیەوە و ڕوو بووە سینگی ئەسکەندەری و ڕایکێشا خوارێ و لێدە و بووکتە، ئەسکەندەر خۆی خڕکردەوە و لۆ کابرای چوو، ئێکدیان گرت و بووە هەرا، ئەمە هەموو هاتینە خوارێ و غارمان دا لێکیان کەینەوە، عەدێ بۆڕیەکی گەورەی لە ناو جێبی دەرهینا و لۆ کابرای چوو، ئەو نەیگەیشتێ و کامۆ لەوسەری ڕاهات و شەپکە دارەکی لە دەست بوو، هەتا شەپکەدار گرتی لە پشتی سەری کابرای دا و تێی تەقاند، کابرا لە زیڕژنی داو کەتە ئەو گۆڕەی!
پۆلیس و مۆلیسی خەستەخانەیی و کارمەندەکان لێمان خڕبوونەوە و بووە هەرایەک نەبیتەوە، بەدە و ئەسمەر و حەوا بەخۆ و بە کۆزە مندارەکی دابەزین، ئەو نەعلە ئیسفەنجەی لە پێیان بوو، لە دەستیان هەرکێشابوو، دەهاتن و دەچوون و دە هەزار جوونیان دەدا، دەیانگۆ وەرە شۆڕشی لۆ ئەو سەگبابانە بکە و چیا و چۆلی لۆ ئەوانە بووکتەوە، بەس بەرەبابیمە شازدە شەهیدمان دایە، هەونکەش کەونە بوعسی نایلێن ئەمە بچینە ژۆرێ!
غارمدا لۆ ژۆری مدیری خەستەخانەی، گۆتم: زوو بچم هەتا ئیشەکە گەورە نەبووە، وەکی چووم دیتم لە ژۆری مدیری هەرایە و کێکەکی گەورەیان دانایە و گۆرانی گۆتنە و کۆمەرە دختۆر و سستەر و مززەمیدەک دەستیان تێکگرتیە و هەردەپەڕن! لۆ لەبەر دەنگی گۆرانی و مۆسیقای گێت لە دەنگی کەس دەبوو، هەرکووی هەبوو سەرم لەبن گێی ئێکەکی ناو گۆتم: ئەوە چبووە؟ گۆتی: ئەتوو کارمەندی ئێرەبی کوو نازانی چبووە؟ گۆتم: کارمەند نیمە موڕاجیعم! گۆتی: ئا ئێ ئێ، ئەوە ئەوڕۆ عید میلادی جەنابی بەڕێوەبەریە، ئەوجە هەموومان لەخۆشیان هەردەپەڕین! گۆتم: ڕاستیان گۆتیە، ئێک لە مردنە و ئێک لە پێوەکردنە!
مایتی.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 611 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!