عەدێ و مەدێ 69
گۆتم: هەی فەقیر حار خۆ ئەوڕۆ نیە مارمان بە قوڕێ گیرایە، سی ساری ڕەبەقە مارمان بە قوڕێ گیرایە، ئەوجە ڕاست چوومە هۆری و لەسەر قەنەفەکەی لێم پارداوە، خێزانم ئاگری لە کوونە کەپووی دەهاتە دەرێ، لەدووم هاتە هۆرێ و گۆتی: هەستە، دەرێم هەستە، زوو بڕۆ ئەو ئیشانە بکە هەتا ئەو مارەم بەجێنەهێشتیە، هەستە، دەرێم هەستە! سەرم برند کرد، دیتم ئەو شوفێرەی ئەمنی لە کن لافاوی هینایتەوە، دەستی لەسە شانم دانایەو دەرێ هەستە، کاکە هەستە! تەماشایەکم کردو تەماشا ناو تڕومبێلیم کرد و گۆتم: ئەدی مزەخە، بتلی غازی، ڕاپۆرتی مام شوکری؟ گۆتی: ئەتوو باسی چدەکەی؟ ئەتوو لەناو مەزرەعەی خاری هەر سواری تڕومبێلی بووی، هەتا ئێرە خەوت لێکەت، ماخران پرخەپرخەت ڕۆژە ڕێیەک دەڕۆیی، دەتگۆ مزەخەیی و بۆربەرینت شکایە! دە دابەزە ئەوە گەیشتینەوە مارێ! تەماشام کرد وا لەپێش دەرکەی ماری خۆمم، لە تڕومبێلی هاتمە خوارێ و مەمنونی شوفێرەکەی بووم و چوومەوە ژۆرێ، دیتم مزەخەمان ئیش دەکاو چ کێشەی نیە! دوو لە مندارەکانم لە حەوشێ گەمەیان دەکرد، وەکی چاویان بەمن کەت، غاریاندا لۆلای من، ئەمنیش تووند لە باوشێم کردن و هەتا هێزم تێدابوو بۆنم کردن، فرمێسک لە هەردوو چاوم وەکی بارانی بەهارێ دایانکووتا، ئاگرم لە هەناوی بەربوو، ئێکیان خۆی لە باوشم دەریناو غاریدا لۆ ژۆرێ، دیاربوو چوو خەبەر بداتە داکی و خوشک و برایەکانی کەوا بابە هاتەوە!
هەندەی نەبرد هەموو تێکڕا بە غاردان هاتنە دەرێ و باوەشیان تێهەرینام، لەگەرە من دەستیان بە گریانێ کرد، قەت باوەڕیان نەدەکرد ئەمن ئەوها بە ئاسانی بەربم! چوومە ژورێ و دانیشتم، پەرداغە ئاوەکیان لۆ هینام، خواردمەوەو بڕەک هاتمەوە سەرەخۆ، پێیان عەنتیکە بوو ئەمن بەربوویمە، گۆتیان ئەوە کووە بەریان دای؟ گۆتم: خوای گەورە بە هانام هات و بەندەی خۆی لەبیر ناکا، بەران لێمگەڕێن با بڕەکی پاردەمەوە، چونکە زۆر هیلاکم و پێویستم بە ئیسراحەتەکی هەیە!
مایتی.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 563 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!