عەدێ و مەدێ 74
لەو قسانە دابووین، عەدێ و مەدێ بەدەرکەتن! گۆتم: ئەوە لێرە چدەکەن؟ گۆتیان: وەڵلا بەدوو توو داهاتینە، زانیتمان بە تەمای لە گەڕەکێ بارکەی! گۆتم: ئەنگۆ لە کێ و زانیە؟ عەدێ گۆتی: ئەگەر زلە پووشکەک لە عاسمانێ بەربیتەوە، ئەمە دەزانین، ئەتوو وا تێدەگەی ئەمە ئاگامان لێنیە، ئەتوو چدەکەیی و چناکەی؟ گۆتم: چدەکەم و چناکەم؟ مەدێ گۆتی: دەتەوێ لە گەڕەکێ بارکەیی و بڕۆی، وەڵلا وەبیللا بچیە بن هەر حەفت تەبەقەی عاسمانێش، لە بەر دەستی خاری قوورتارت نابی، ئەوجە ئەو لۆکەی لە کوونە گێت دەرینە! گۆتم: باشە ئەنگۆ لۆ واز لە من ناینن، لۆ خۆم کووم دەوێ، ئەوها بژیم! عەدێ گۆتی: مادام لەو مەملەکەتەی دەژی، ئەمە کوومان دەوێ، دەبی ئەتوو ئەوها بژی، پێ خوار دانێی پێت دەشکێندرێ! دەوجە لۆ خۆت تێبگە! گۆتم: یەعنی گەفم لێدەکەن وەنیە؟ مەدێ وەجواب هات و گۆتی: ئەتوو زۆر لە عەدێی مەگرە، بڕەک کەرە و نازانی قسەکان پێک وەنێ، قۆری گرتم و ئەمنی بڕەک بردە ئەولایی و گۆتی: کورە بێ بەخت وەرە وەگەمە کەوە، وەنەوشەت دەدەینێ، مەزرەعەت دەدەینێ، پارووت دەکەوتە ڕونی! گۆتم: ئەو شتانەم موقابیل بەچ دەدەنێ؟ گۆتی: چمان گۆ ئەوها بکە، لە قسەی مە دەرمەچوو، لۆ خۆشت بە بێ دەنگی دانیشە و بخۆ! گۆتم: ئاخر دەترسێم پاشی بەینەکی بمبەنە مەزرەعەی خاری و قوونی سەم پێ بشۆن؟ مەدێ سەرەکی بادا و گۆتی: دەوەڵلا با پێت برێم، شووشتنی قوونی سەی بە بەر هەموو کەسەکی ناکەوی و شەڕە لە سەری، هەیە ئامادەیە بەبێ هیچ موقابیلەک، نەک هەر قوونی سەی بشوا، بەرکو وەکی سەی بشحەپی!
مایتی.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 786 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!