حساب بەدینار، بەخشیش بەخەروار
لە کوردەواریدا زۆر گێڕانەوە هەیە بۆ کۆکردنەوە و بەخشین، جارێک کەسێکی هەژار بەلای جۆغین و خەرمان و ڕەوسەی گەنمی پیاوێکدا دەڕوات، دەبینێت خاوەنەکەی بە چیلکەداران لەدرز و قلیشی خاکەوە گەنمی ڕژاو کۆدەکاتەوە، کە به و حاڵەتە دەیبینێت، دەگەڕێتەوە، خاوەن خەرمان دەنگی لێ دەکات و دەڵێت: بۆ هاتی و بۆ گەڕایتەوە، ئەویش دەڵێت: هاتم تا هەندێ گەنمم پێ بدەی، بەڵام کە بینیم تۆ لە درز و کەلەبەری زەوییەکە گەنمەپڕژاوەکان کۆدەکەیتەوە، پەشیمان بوومەوە، کابرای خاوەن خەرمانیش دەڵێت: ئه و زەوییە چ پێویستی به و گەنمانە نیە، بەڵام من و تۆ پێویستمان پێیەتی هەموو ڕبە و قەزناح و عەربە هەر له و دەنکانەوە دروست دەبن و دەچنە خەروارەوە، وەرە بەپێی پێویستی خۆت گەنم لە خەرمانەکە پڕ بە خەروارەکەت ببە، ئه و چیڕۆکە واتە هەر دەنکە گەنمێک حسابی بۆ کراوە، بەڵام لە بەخشیندا بەخەروار بەخشراوە، ئیدیۆمەکە بۆ ئەوە هاتووە کە مرۆڤ حساب بەحساب وەربگرێت واتە مامەڵەی بکات و بەڵام بۆ بەخشین وورد لێ نەکات و مامەڵەی بەخشینی لەگەڵدا بکات، بۆیە کورد وتویەتی(حساب بەدینار، بەخشیش بەخەروار).
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 698 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!