ئەندامانی پلاتفۆرمی ژنان شاهمارانی مێردین بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و لە شارەکە دەستدرێژی و توندوتیژی سەر ژنان زیادی کردووە، کۆبونەوە. کاتێک ژنان لەبەردەم نوێنەرایەتی کەسک کۆبوونەوە، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە گەمارۆدران.
ژنان ڕایانگەیاند، ئەوان ڕێگریەکان لەبەرانبەر شەرمەزارکردنی دەستدرێژی و توندوتیژی قبوڵ ناکەن و پۆلیسی تورکیش هەڕەشەی لێدان و هێرشکردنیان کرد.
ژنان ئاماژەیان بەوەدا کە ئەوان پۆلیسی تورک شەرمەزار دەکەن و بە هیچ شێوەیەک هێرشی سەر ژنان و توندوتیژی و دەستدرێژی قبوڵ ناکەن. ئەوەی کە ئێستاش ئەنجام دەدرێت هێرشکردنە بۆ سەر ژنان.
ژنان بە چەپڵەلیدان و هەلهەلەلیدان چوونە ناو باڵەخانەی سەندیکای کەسک.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,611 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!