ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێکی لەسەر چالاکیی گەریلاکان و هێرشە داگیرکارییەکان بڵاوکردەوە:
هێزەکانمان لە ئەیالەتی سەرحەد بە تاکتیکی گەریلای سەردەمی نوێ و بۆ سڵاوکردن لە ساڵیادی دامەزراندنی حیزبمان و جەژنی ژیانەوە لە 27ی تشرینی دووەم دا ئەو چالاکییانەیان ئەنجامدا.
ڕۆژی 1ی کانوونی یەکەم، سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی دەمیرقاپی لە ناوچەی گلیداغی ئاگری، ئۆپەراسیۆنێکی داگیرکاریی لەگەڵ یەکە نهێنییەکانی دەستپێکرد. هەمان ڕۆژ هێزەکانمان لەو ناوچەیەدا دوای یەکەیەکی نهێنیی سوپای تورک کەوتن و چاودێری و کۆنترۆڵیان کردن و لە کاتژمێر 17:00ی 2ی کانوونی یەکەمدا لە 2 قوڵەوە بە چالاکیی هەماهەنگی گەریلایی لە داگیرکەران درا و لە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا.
لە 25ی تشرینی دووەم دا، یەکەیەکی نهێنیی داگیرکەران لە ناوچەی گلیداغی ئاگری لەلایەن هێزەکانمانەوە خرانە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵ. هەمان ڕۆژ کاتژمێر 19:30دا هێزەکانمان لە 2 سەنگەری داگیرکەرانیان دا. ئەو چالاکییەی هێزەکانی گەریلا لە 2 قۆڵەوە و بە هەماهەنگی ئەنجامدرا. تیمەکانی هێرشکردنمان بە خێرایی دەستیان بەسەر شوێنەکاندا گرت و ماوەی 10 خولەک لە شوێنی داگیرکەرانیان دا. بەلانیکەمەوە 2 داگیرکەر سزادران. داگیرکەرەکانی تریش سەنگەرەکانیان بەجێهێشت و ڕایانکرد.
ئەو هێزانەمان، کە ئەو چالاکییانەیان ئەنجامداوە و گورزی قورسیان لە داگیرکەران داوە، بەبێ هیچ زیانێک لە ناوچەی چالاکییەکە کشاونەتەوە.
وەک بەشێک لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور لە ناوچەی حەفتانین؛
ڕۆژی 17ی کانوونی یەکەم کاتژمێر 12:30 هێزەکانی یەژاستارمان بە ڕێکخستنی هەماهەنگییەکی ورد لە ناوچەی پیربلا هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی داگیرکەران و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەنگەرێک تێکشکێنرا و داگیرکەرانی ناوی سزادران.
ڕۆژی 19ی کانوونی یەکەم کاتژمێر 09:30 جارێکیتر لە دژی داگیرکەران لە شاخی کۆردینە لە گۆڕەپانی پیربلا چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا بەلانیکەمەوە 4 داگیرکەر سزادران و سەنگەرێکی داگیرکەرانیش تێکشکێنرا.
ڕۆژی 16ی کانوونی یەکەم کاتژمێر 19:45 سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەی کافیای لە هەرێمی گارە بۆردومانکرد.
لە 16 و 17 و 18ی کانوونی یەکەم دا سوپای تورکی داگیرکەری ناوچەکانی شاخی شەهید شاهین، شاخی کارکەر، چیای ڕەش، شەهید ڕوستەم، چەمچۆ و کونیشکای لە ناوچەی زاپ بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرد.
ڕۆژی 19ی کانوونی یەکەم کاتژمێر 17:45دا سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی گۆڕەپانەکانی ئەشکەوتی برینداران و کارکەری لە ناوچەی زاپ بۆردوومان کرد.
لەو هێرش و بۆردومانانەی سوپای تورکی داگیرکەردا بە فڕۆکەی جەنگی، هیچ زیانێک هێزی گەریلامان نەگەیشتووە.[1]