دەستنیشانکردنی شاری سنە وەک پایتەختی کتێب
نوێنەری خەڵکی #سنە# لە پەڕڵەمانی ئێران ڕایگەیاند: لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێرانەوە سنە وەک پایتەختی کتێب لە ئێران دەستنیشان کراوه.
موحسین فەتحی نوێنەری خەڵکی سنە و دیواندەر و #کامیاران# لە پەڕڵەمانی ئێران ڕایگەیاند: وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێران شاری سنە-دارالعلم اردلان-ی وەک پایتەختی کتێب بۆ ئەمساڵ دەستنیشان کردووە.
وتیشی: لەنێوان 192 شار لە ئێران، سنە وەک پایتەختی کتێب بۆ ئەمساڵ هەڵبژێردراوە.
پایتەختی کتێب پڕۆژەیەکی ساڵانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێرانە هەر ساڵێک شارێک وەک پایتەختی کتێب دەستنیشان دەکرێت.
پارێزگای سنە خاوەنی 78 کتێبخانەی گشتی و چوار ناوەندی کوردستان ناسی و 70 کتێبفرۆشی و 67 دەزگای چاپ و پەخشە.
جێی باسە شەش ساڵە پڕۆژەی پایتەختی کتێب لە ئێران بەڕێوە دەچێت و تا ئێستا شارەکانی ئەهواز، نەیشابوو، بوشەهر، کاشان، یەزد و #شیراز# وەک پایتەختی کتێب لە ئێران دەستنیشان کراون و بۆ ئەمساڵیش (2021) سنە هەڵبژێردراوە و بەم شێوەیە سنە بوو بە حەوتەمین پایتەختی کتێب لە ئێران.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,437 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!