بەڕ نابێتە پۆست، دوژمن نابێتە دۆست
بەڕە ڕایەخی ئێستا و بەتانی کۆن بووە، کورد بەزۆر شێوە لە ئیدیۆمدا بەکاریهێناوە وەکو: یاخوا نەچێتە بن بەڕەی دوژمنم، بەڕە لە تەنکییەوە دەدڕێت، پێش تایێ بەڕەی بەخۆمان دادەین، بەگوێرەی بەڕەی خۆت پێ ڕاکێشە....تاد، بەڕە یان لە خوری یان لە پەڕۆ کۆن دروست دەکرا، زۆرتر بەڕە لە پەڕۆ و هەتا نایلۆنی کۆنەش دەچنرا و تەون دەکرا، پۆست واتە کەڵ و پێستە و فەوری ئاژەڵ هەڵبەت مرۆڤ لە ڕاو وشکاردا دوای ماندوبونێکی زۆر لەساڵان لەمانگان دانەیەکی ڕاو دەکرد و تا پیستەی خۆش دەکرد و دەباغی دەکرد زۆری دەوێست، هەم جوان و هەمیش گەرمتر بووە، بۆیە لەبەڕەی زۆر باشتر بوو، دوژمنیش ئیتر دیارە کە جێگای متمانە نییە و هەر کاتێک دەرفەت وەرگرێت دەستی خۆی وەکو گورگ دەوشێنێت، هەردوو حاڵەت لە نێو یەک ئیدیۆمدا شوێنیان کراوەتەوە بووە به و ئیدیۆمە(بەڕ نابێتە پۆست، دوژمن نابێتە دۆست) واتە شتی خراپ هیچ کاتێک جێگەی ئومێد نییە و نابێتە شتی چاک. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,052 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!