شوێن: #کۆیە#
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: نەزانراو
ناوی وێنەگر: شەماڵ
دیوەخان و کۆشکی سەمەد ئاغای حەوێزی...
تەمەنی ئەم دیوەخانەی کۆشکی صمەد ئاغای حەوێزی 250ساڵ ئەم دیوەخانەی کۆربەندی شەوانی چەندین کەسایەتی ناسراوە پیاو ماقولەکانی شاری کۆیە کۆ دەبوونەوە..
لەدێر زەمانەوە لەهەر شاری کۆیە دیوەخان هەبوو هەر کەس بەپێی ئەوەی بۆی گونجاو بووە هاتووە و لەدیوەخان دانیشتووە و هاتوچۆی کردووە، ئەمەش لەدوای خۆر ئاوابوون هەموو ئەو کەسانە لەدیوەخان کۆ دەبوونەوە و بەدڵێکی خۆش و لەگەڵ یەکتر بەبێ جیاوازی قسە و باسیان دەگۆڕییەوەو باسیان لەژیانی ڕۆژانەیان دەکرد، تەنانەت چەندین یاری خۆش و سەیریان ئەنجام دەدا، کە جێگەی دڵخۆشی و پێکەنینی هەمووان دەبوو، هەروەها چای و قاوە دەخورایەوە تا درەنگانی شەو کاتێکی خۆشیان دەبردە سەر زۆر جاریش بەقسەی نەستەق و باسی ئایینی و حەیران و گۆرانی
کە تێیدا شیعر دەخوێندرایەوە، کاتێک دەگەیشتە کاتی ڕاوبۆچوون دەربڕینی دانیشتووان هەموو...
گوتن دیوەخان دەڕازایەوە کە شوێنێکی دیاریکراوە و بۆ گشت کەسێکە سەردانی بکات و شتی خۆی لێ پێشکەش بکات، دیوەخان بەو دواییە نەماوە و تەنانەت لەشاری کۆیە ئەوەندە بایەخی پێنادرێ، چونکە لێکدابڕان هەیە لەنێوان خەڵک و تەنانەت دیوەخان جێگەیەک بووە بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی نێوان خەڵک و وەک سەکۆیەکی ئازاد وابوو لەوەی کەسانێک کە بیرۆکە و شتیان هەبووایە دەبوایە یەکە یەکە پێشکەشی بکەن، ئێستاش لەشاری کۆیە بەزمی دیوەخانیان نەماوە و تا ئێستاش لەسەر ئەو فۆلکلۆر و نەریتە بەردەوام بن.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 299 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!