پرسەنامەی #مەسرور بارزانی# بۆ کۆچی دوایی فایەق تۆفیق، بریکاری پێشووی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا فایەق تۆفیق
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا فایەق تۆفیق، بریکاری پێشووتری #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێمی کوردستانم پێگەیشت، خوالێخۆشبوو پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 928 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!