دەقی پیرۆزباییەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی:
بەڕێزان: سەرنووسەرو ستافی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
سی و یەکەمین ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، یەکەمین ڕۆژنامەی ڕۆژانەی دوای ڕاپەڕین لە ئێوەو تەواوی ستافی ماندوونەناسی ڕۆژنامەکەتان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.
کوردستانی نوێ جوانترین و بەهادارترین دیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بۆ ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیرانی کورد، کە ئەوێ ڕۆژێ یەکەم ژمارەی لە #هەولێر# چاپ و بڵاوکرایەوە، لەوساوە بۆ ئەمڕۆ بەردەوامەو یەکێکە لە ڕۆژنامە سەنگینەکانی نێو دنیای ڕۆژنامەگەری کوردی.
ئەم یادە پیرۆزەتان بە دەرفەت دەزانم وێڕای دەستخۆشی و پیرۆزبایی دووبارەم، جەخت لەوە بکەمەوە کە ئەمساڵ بکەنە ساڵی نوێکردنەوەی ڕۆژنامەکەمان و بایەخی زیاتر بە کێشەکانی خەڵک بدەن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانی بواری میدیا یەکبگرنەوەو وەک بەشێکیش لە ڕاگەیاندنی یەکێتیی بەردەوام بن لەکارکردنتان بەوپەڕی پیشەییانە و ئامانجی سەرەکیتان خزمەتکردن بێت بە ڕاستگۆیی.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,472 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!