یان کۆييايەتی و خۆييايەتی
ئەمە ڕستەيەکە زۆر جار بەر گوێمان دەکەوێت ياخود لە زۆر کاتدا دۆستان و کەسانی دەرەوەی #کۆيە# ئاراستەمانی دەکەن بەوەی کە دانيشتوانی کۆيە کاتێک لە دەرەوەی شاری کۆيە توشی يەکتر دەبن ئەوا زۆر بەڕووخۆشی و بە کراوەیی لەگەڵ يەکتردا گفتو گۆ دەکەن و هاوکاری يەکتر دەکەن و کاری يەکتر ڕایی دەکەن تەنها لەبەر ئەوەی کۆيين بەبێ ئەوەی خزم يان لەهەمان بنەماڵە بن ئەمەش وای کردوە کەسانی دەوروبەر کاتێک ئەم لێک نزيک بونەوەييە ببينن بە توانج يەکسەر دەڵێن چييه؟
ديسان کۆييايەتی و خۆييايەتيە ئەمەش مێژووێکی دێرينی هەيە لەناو کەسايەتیەکان و تەنانەت خەڵکی ئاسايی ئەم شارەش هەستی پێکراوە و پەيڕه و کراوە ديارترينييان لەسەردەمی(رەشيدی عارف سەقا)ی گەورە بازرگانێکی کۆيە بووە لەشاری(بەغدا) کاتێک خەڵکی کۆيە ڕوويان تێدەکرد هەر بيزانيباييە کۆييە زۆر خزمەتی دەکرد و هەموو شتێکی بۆ دەکرد، ساڵانە جلی قوتابخانەی بۆ مناڵانی کۆييە ناردووە بۆ هەژار و دەوڵەمەند بێ جياوازی، بەهەموو ئه و کۆييانەی وتبوو کە لە بەغدا دەيانخوێند کە داوای پارە لە باوکييان نەکەن بەڵکو ئه و يارمەتييان دەدات، بۆيە دۆستەکانی(رەشيد عارف سەقا) لەبەغدا پێييان دەوت ديسان(کۆييايەتی و خۆييايەتیە)، دواتر لەسەردەمی(قادر ئاغای #کاکە زياد ئاغای کۆیە#) کاتێک سەرۆکی لێژنەی دامەزراندن بووە(مجلس خدمە) لە شاری بەغدا، کاتێک خەڵکی کۆيە ڕوويان تێدەکرد، تەنها مەرج ئەوە بووە کە خەڵکی کۆيە بووە ئەوا هەموو شتێکی بۆ دەکرد، ئەگەر هەژار بوايە يارمەتی دەدا، تاکو بەرێی دەکردەوە بۆ کۆيە دواتر(#نافيز جەلال حەوێزی#) کاتێک وەزيری کشتوکاڵ بووە له(بەغدا) کاری بۆ کۆييەکان کردووە، فەرمانبەرانی وەزارەت هەستييان بەم خۆييايەتيە کردووە، عەبدولخالق حەوێزی سەرۆکی ئەندازيارانی عێراق بووە، زۆر کاری بۆ کۆييەکان کردووە بە بێ جياوازی دەيان نمونەیتر هەيە له و کەسانەی کە جێگايان ديار بووە لە خزمەت کردنی شارەکەمان هەموو ئه و کەسانە لە دايک و باوک و بنەماڵەيان نەپرسيون تەنها کۆيی بوون مەرجی هاوکاری کردنييان بووە بۆيە بوەتە باو لەم سەردەمەشدا لە ناو کۆييەکانی دەرەوەی وڵات بە ئاسانی هەستی پێدەکەيت و يارمەتی يەکتر دەدەن و کۆييەکان پێکەوە پرسه و خۆشی و بۆنەکانييان بەرێ دەکەن يان زۆر جار لە نەخۆشخانەکانی ئوردن و تورکيا و ئێران توشی يەکتر دەبن تەنها ئەگەر بزانن کۆيين زۆر ئاسان کاری بۆيەکتر دەکەن، بەڵام ئەوەی سەيرە لەم دياردە باوە تەنها لەدەرەوی کۆيە به و شێوەیە بەڵام لە ناو کۆيە کەمتر ئه و خۆييايەتيە هەستی پێدەکرێت بە بيانوی ئەوەی کە خەڵک لە ناو شارەکەی خۆی دەتوانێت کاری خۆی ڕايی بکات بۆيە من دەڵێم کۆييايەتی و خۆييايەتی لايەنی باش و خراپیشی هەيە بەڵام لايەنە باشەکانی زۆرترە.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 358 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!