دەقی پرسەنامەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ:
کۆسرەت ڕەسول هاوخەمی بۆ لەدەستدانی مامۆستا زرار محەمەد مستەفا دەردەبڕێت
بەڕێزان: خانەوادە و کەسوکاری مامۆستا زرار محەمەد مستەفا
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای هونەرمەند و دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای پاشای گەورە (زرار محەمەد مستەفا)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
مامۆستا زرار هونەرمەندێکی گەورەی کورد بوو، ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە پێگەیاندنی دەیان هونەرمەندی بەتوانا لە کوردستان و #هەولێر#، خاوەن سەلیقەیەکی جوان بوو لە هونەر، تواناکانی بەتەنها لە بوارێکدا چڕ نەکردبووەوە، هاوکات کەسایەتییەکی دیاری کۆمەڵایەتی سنوورەکە بوو، لەدەستدانی کۆستێکی گەورە بوو.
بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی هونەرمەندێکی وا گەورە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی کەسوکار و خانەوادەی دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,000 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!