دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێزان بنەماڵە و خزمانی شێخانی هەشەزینی _ سەنگاو
بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی پڕۆفیسۆر (دکتۆر مارف عومەر گوڵ) ئەکادیمیستی ناوداری کورد، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆمان ڕادەگەیەنین.
کاک دکتۆر مارف عومەر گوڵ جگە لەوەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین بوو لە هەمانکاتدا نووسەر و شاعیر و ئەدیبێکی ناوداری گەلەکەمان بوو، کە تەواوی تەمەنی تەرخانکرد بۆ خەبات و تێکۆشان و نووسین و لێکۆڵینەوە لە بواری جینۆساید، بەرهەمە زانستییەکانی بوونە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ هێشتنەوەی ئەو تاوانانەی دەرحەق بەگەلەکەمان کرا.
جگەلەوە زیندانیش چۆکی پێدانەدا و خۆڕاگرانە و سەربەرزانە بەپێوە مایەوە و درێژەی بە خزمەتەکانیدا هەربۆیە ناوبانگی لەناو میللەتەکەماندا بە نەمری و شانازییەوە دەمێنێتەوە و ژیانئاواییەکەشی هەمووانی خەمبارکرد.
لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی شادبکات و سەبووری و دڵئارامیش بە کەسوکار و خزمان و هاوڕێیانی بدات.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
15ی 1ی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,148 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!