بەرەی یەکگرتووی کورد بەبۆنەی 2ی ڕێبەندان٫ ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە. دەقی بەیاننامەکە بەو شێوەیەیە:
76 ساڵ بەسەر 2ی ڕێبەندانی 1324ی کۆچی هەتاویدا تێ دەپەڕێت. ڕووداوێک کە بوو بە ڕۆژێکی مێژوویی بۆ گەلی کورد بە گەشتی و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی.
دڵسۆزانی گەل لە ڕۆژی 2ی ڕێبەندان دا بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆک کۆمار #قازی محەمەد#، کۆماری کوردستانیان لە ناوەندی #مەهاباد# دامەزراند و بە فەرمی ڕاگەیاند.
ڕاگەیاندنی سیستمی کۆماری لەو هەڵومەرجە مێژوویی و جوگرافیاییەدا شتێکی دەگمەن و بوێرانە بوو. کاتێ کە هەموو ناوچەکە بە دەست سیستمی پاشایەتی و لەژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆرە سەرەڕۆکان دەچەوساوە، دامەزراندنی سیستمێکی کۆماری و بەڕێوەبەرایەتی بەو پەڕی دادپەروەری و عەداڵەت خوازییەوە شتێکی دەگمەن بوو.
ئەو کۆمارە لە تەمەنی زێڕینی 11 مانگەی خۆی و لەژێر گوشاری هەمەلایەنەدا، بەو پەڕی لێوەشاوەیی و کارامەییەوە توانی ئەوەندە کار بکات کە جێ پەنجەی تا ئەمڕۆ لەسەر کۆمەڵگای کوردی کاریگەری بێت و گەلی کورد وەک نۆستالۆژیا سەیری بکات و ئاواتەخوازی دووپات بوونەوەی بێ.
11 مانگ بەڕێوەبردنی وڵات بە ڕێبەرایەتیی کەسایەتیەکی تاقانە و گیان لەسەر دەست کە لە پاش ڕووخانی کۆمار بە پیلانی زلهێزەکان و بە دەست هێزە دواکەوتوو و کۆنەپەرەستەکانی ناوخۆیی ئەو سەردەمە، خۆی دەکاتە قۆچی قوربانی و بوێرانە دەچێتە سەر دار و بۆ هەتاهەتایە دەبێتە پێشەوای گەلی کورد و هەموو ئازادیخوازان.
جێژنی 2ی ڕێبەندانتان پیرۆز بێت.
بەرەی یەکگرتووی کورد
یەکەمی ڕێبەندانی 2721 کوردی
#21-01-2022#
[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,611 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!