دەقی ڕوونکردنەوەکەی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی #ئاسۆ مامەند#:
جارێکی تر قەڵەم فرۆش و بێ ئەرزشەکان کە دیارن سەر بە چ کەس و لایەنێکی دیاریکراون، لە ڕێگەی پەیج و ئەکاونتە ساختە و بێ دایک و باوکەکانیانەوە دەستیان بەهۆنینەوەی درۆی شاخدارو بێ بنەما کردووەتەوە گوایە؛ هەڤاڵ ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باری تەندورستی ناجێگیرە و بۆ ئه و مەبەستە گەیەندراوەتە دەرەوەی وڵات..!!
لێرەوە بەهەموو لایەکی ڕایدەگەیەنیین سەر لەبەری ئه و هەواڵ و نووسینانە دوورن لە ڕاستییەوە، جگە لە درۆی بێ بنەماو شاخدار هیچی دیکە نیین، هەر شتێکی له و بابەتەش هەبوو لە کۆمەڵانی خەڵکی ناشارینەوە و بە ئاشکرا باسی دەکەین. لە چەند ڕۆژی داهاتووش بەڕێزیان دەست بە ڕاپەڕاندنی ئەرکە ڕێکخراوەییەکانی خۆی دەکات.
ئەڵبەتە ئێمە زۆر باش لە پیلان و مەرامەکانی ئه و کەس و لایەنانە تێدەگەین و دەزانیین مەبەستیان لە بڵاوکردنەوەی ئه و درۆ شاخدارانە چییە و بە چ ئامانجێکیش ئه و کارە دەکەن؟!
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند
26-1-2022[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,114 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!