کانياوی سۆرەد:
دەکەوێتە باتاس (سۆرەد) تەنها نزيکەی (1500) مەتريک دوورە لە سەنتەری شارەدێی (#هەرير#)، لە کۆندا لەسەر ئەم کانياوە (سێ) ئاش کە بە ئاو کاريان کردووە درووست کرابوون بە ناوەکانی (ئاشی ماڵی عەبدولخالق موختاری ئەو کاتی #باتاس#، ئاشی خۆخە کۆر، ئاشی سەرهەنگ)، بوونی ئەم ئاشانەش لەکۆندا گوزارشت لە زۆری ئاوی ئەم کانياوە دەکات، ئەم کانياوە هەرچەندە تاکو ئێستا2022 وشک نەبووە بەڵام ئاوەکەی زۆر کەم بووە بە بەراورد بە ساڵەکانی پێشوو، ئەم ساڵ2022 بە هۆی باران بارينێکی زۆر ئاوەکەی تارادەیەک زياتر بووە بە بەراورد بە چەند ساڵی پێشوو، وە سوود لەم کانياوە وەرگيراوە بۆ ئاودانی (باغەکان و سپيندار و برنج و ماش) وە بۆ بە خێوکردنی ئاژەليش، وە لە کۆندا بۆ خواردنەوەش سوودی لێوەرگيراوە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی هەندێک خانوو لە دەوروو بەری کانياوەکە دروست کراون، بۆیە ئاوەکەی بۆ خواردنەوە بەکار ناهێت، وە سوود وەرگرتن لەم کانياوە بۆ ئاودانی گەنم ئەو ساڵانەی کەوا باران کەم بوايە گەنميان پێ ئاو دەدا، وە لەلاين حکومەتەوە پرۆژەی ئاودێری بۆ کراوە بؤ ئاودانی باخچەکانێ باتاس، وە ئاوەڕۆی ئەم کانياوە تێکەڵ بە ڕووباری (بەربيان) دەبێت.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 593 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!