پەیامێک لە #مەسعود بارزانی# بۆ ڕای گشتیی عێراق و کوردستان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە.
ئێمە هیواخوازین هەردوو حکوومەتی عێراقی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بتوانن لەسەر گرفتەکان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە ڕێککەوتن. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەموو لایەک ئاشکرا دەکەین کە هەرێمی کوردستان بە هەموو توانایەکییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی خۆی دەکات.[1]
مەسعود بارزانی
#15-02-2022#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,030 car hatiye dîtin