ڕۆژی منداڵان
ئەمڕۆ کە یەکی شەشە
ڕۆژێکی جیهانییە
جەژنی ئێمەی منداڵە
دڵمان پڕ لەشادییە
لەمڕۆدا مافەکانمان
چەسپاون لەم جیهانە
هەموومان باش دەیزانین
ڕیزبەندی ئەو مافانە
خوێندنی بەخۆڕایی
وەرزش و جوڵە و یاری
مافی تەندروستی باش
ڕێزو بەخشینی دیاری
جلوبەرگی نەتەوەم
کلتوور و یاسایە بۆم
خوێندن بە زمانی خۆم
ئاخاوتن و گفتووگۆم
لەگەڵ گشت ئەم مافانە
ئەرکیش والەسەرشانم
پێویستە خزمەت بکەم
بە گەل و نیشتمانم
01-06-2017
ئەم هۆنراوەیە لەژمارە (256) ی گۆڤاری (جگەرگۆشەکان) و ژمارە (238) ی گۆڤاری (پەپولە)بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 728 car hatiye dîtin