دەقی ڕاگەیەندراوی #هەپەگە#:
هێزەکانمان لە بەرواری 28ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 13:00 لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆکی سەر بە شاری مێردین چالاکیەکی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە. لەو چالاکیەدا بۆری نەوتەکە بە تەواوەتی لەناو چووە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرواری 14ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەی چەلێی سەر بە جۆلەمێرگ لە گوندی گزێ، زائیتە، تخوب، گوزەرەش، سرتا هەلوەسیسێ و سرتا پیرێ و گردی شەهید عەگید دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کردبوو، بەڵام ئۆپڕاسیۆنەکە لە 24ی تشرینی یەکەمدا بێئەنجام کۆتایی پێهات.
سوپای داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. زانیاریەکان لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکانەوە بەم شێوەیە؛
-24ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 18:00 لە ناوچەی بەرگاری سەر بە هەرێمی گارێ فڕۆکە جەنگیەکانی گوندی یەکمالەیان بوردومان کرد.
-24ی تشرینی یەکەیم لە کاتژمێر 18:30 خولەک لە ناوچەی کۆلتێی سەر بە هەرێمی خواکورک خەڵکی مەدەنی بوو بە ئامانجی بوردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک. دواتر بە ئۆبوس و هاوەن هەمان ناوچەی تۆپباران کرا. تۆپباران و بوردومانەکە هیچ زیانێکی گیانیی خەڵکی مەدەنی بەدواوە نەبوو، بەڵام ئۆتۆمبیلەکانیان لەناو چوون و زیانێکی زۆر مادیان بەرکەوت.
-25ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 04:30 خولەک لە ناوچەی مەیرۆکێی سەر بە هەرێمی گارێ، گوندی چەمرۆبۆتکی بوردومان کرا.
-26ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 12:50 خولەک لە هەرێمی زاپ، ناوچەی تی بوردومان کرا.
-26ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 13:00 لە هەرێمی زاپ، ناوچەی چەمچو بە فڕۆکەی جەنگی بوردومان کرا.
-27ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 05:30 خولەک لە هەرێمی گارێ، ناوچەی سیانێ و دەوروبەری گوندی کانی ئۆهران بوردومان کرا.
-28ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 16:30 خولەک لە ناوچەی مەیرۆکێی سەر بەر هەرێمی گارێ، گوندی ستێڤری خوارووی لە کانتی کۆنترا بە فڕۆکەی جەنگی بوردومان کرا.
-28ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 18:40 خولەک ناوچەی چەمچوی سەر بە هەرێمی زاپ و هەمان ڕۆژ ناوچەی سیدای سەر بە هەرێم زاپیش بوردومان کران.
ئەو هێرشە ئاسمانیانە هیچ زیانێکی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!