دەقی ڕاگەیەندراوی هەپەگە:
لە بەرواری 2ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی گلیداخی سەر بە هەرێمی سەرحەد، کەسێک خیانەتی کرد و تەسلیم بە دوژمن بوو. بە پێی ئەو زانیاریانەی ئەو خایینە دابووی بە دوژمن، سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمەکە دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوان کرد.
بەرەبەیانی 3ی تشرینی یەکەم، لە نێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای داگیرکەردا شەڕ و پێکدادان دەستی پێکرد. دوای ئەو شەڕە لە کاتژمێر 19:30 خولەک فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەکەیان بە قوڕسی بوردومان کرد، بوردومانەکە تا کاتژمێر 22:30 خولەک بەردوام بوو. بوردومانەکە هیچ زیانێکی هێزەکانی ئێمەی بەدواوە نەبوو.
لە بەرواری 4ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 18:30 خولەک سوپای داگیرکەری تورک بە 3 هەلیکۆپتەری جۆری کۆبرا و 5 هەلیکۆپتەری جۆری سکۆرسکی ئەو ناوچەیەی هێزەکانی ئێمەی لێبوو، گەمارۆدا و سەبازەکانیان تێدا جێگیر کرد. بەڵام ئەو سەربازانەی بە هەلیکۆپتەر لە ناوچەکە جێگیر کران و یەکینە شاراوەکانی داگیرکەران کە لە ناوچەکە جێگیر ببوون شپرزە بوون و لەیەکیاندا. شەڕی نێوان داگیرکەران 35 خولەکی خایاند. دواتر هەلیکۆپتەرەکان 7 جار لە ناوچەکە نیشتنەوە و کوژرا و بریندارەکانیان گواستەوە. سوپای داگیرکەری تورک ڕایگەیاند کە لەو شەڕەدا تەنها داگیرکەرێک بە ناوی حوسێن چڵدر کوژراوە. بەڵام ئەمە هەواڵێکی ناڕاستە و ژمارەی کوژرا و بریندارەکانیان زیاترە.
لە بەرواری 5ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 19:00 کاتێک هێزەکانمان هەوڵیاندا لە گۆمارۆی ئۆپڕاسیۆنەکە خۆیان ڕزگار بکەن، شەڕ و پێکدادان ڕوویدا. ئەو شەڕە تا کاتژمێر 22:00 بەردەوام بوو، چەندین داگیرکەر سزا دران و بریندار بوون. سوپای داگیرکەری تورک تا کاتژمێر 23:00 بە هەلیکۆپتەر ناوچەکەی بوردومان کرد و دواتر کوژراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە گواستەوە.
بەرواری 6ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 06:30 خولەک سوپای داگیرکەری تورک هەنگاوێک کشانەوە. دوای کشانەوەش فڕۆکە جەنگیەکان ئەو ناوچەیەی هێزەکانی ئێمەی لێبوو، بوردومان کرد. تا ئێوارەی هەمان ڕۆژ 4 جار ناوچەکە بوردومان کرا. هاوکات هەلیکۆپتەرەکانیش ناوچەکەیان بوردومان کرد و هەوڵیاندا هێزەکانمان زیاتر گەمارۆ بدەن.
7ی تشرینی یەکەم لەسەر ئەو زانیاریانەی ئەو کەسەی خیانەتی کرد، گەمارۆکە زیاتر توند کرایەوە و هاتنە ناو سەنگەرە کۆنەکانی هێزەکانی ئێمەوە و هێزەکانمان شوێنەکەیان بەجێهێشت.
9ی تشرینی یەکەم کاتژمێر 09:00 هێزی داگیرکەران ویستیان دەرباسی ناو سەنگەرەکانی گەریلا ببن. بەڵام لە لایەن هێزەکانمانەوە کۆنترۆڵکران و گورزێکی قوڕسیان بەرکەوت و لە ئەنجامدا 3 پلەداری سەربازی سزا دران. هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی ئەو 3 داگیرکەرە و دەستیان بەسەر دەمانچەیەک لەگەڵ مەخزەنەکانی، هێلەکێک و 5 مەخزەنی M16دا گرت. تەرمی داگیرکەران بۆ ماوەی 12 کاتژمێر لە ژێر کۆنتڕۆلی هێزەکانمادا مانەوە. سوپای داگیرکەری تورک هەوڵیدا تەرم و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دووربخاتەوە، بەڵام بە هۆی ئەوەی سەرکەوتوو نەبوون، بۆمبی دەستی و گازیان بەکار هێنا. لەگەڵ ئەمەش نەیانتوانی گەریلاکان کۆنتڕۆل بکەن.
بەرواری 10ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر 10:00 سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی فسفۆر ئەو ناوچەیەی هێزەکانی ئێمەی لێبوو، بوردومان کرد و لە ئەنجامدا تەرمی سەربازەکانی خۆیان سووتاند. لە ئەنجامی بوردومانەکەدا لە ناوچەکە ئاگر کەوتەوە.
11ی تشرینی یەکەم بە هەلیکۆپتەری جۆری کۆبرا ئۆپڕاسیۆنێکی تر دەستی پێکرد. بەڵام نەتوانرا بەو ئۆپڕاسیۆنە پێشڕەوی بکەن و لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا تا ئاستێک کشانەوە. ئەم ئۆپڕاسیۆنە لە بەرواری 12 تا 27ی تشرینی یەکەم بەردەوام بوو.
هێزەکانمان لەو ئۆپڕاسیۆنە داگیرکەریەدا، بە ئارامی جوڵانەوە و بە ڕێبازی سەردەمی نوێی گەریلا، هێرشە تەکنیکیەکانی دوژمنیان پوچەڵ کردەوە. بە تاکتیکەکەیان، گەمارۆکەیان پوچەڵ کردەوە و ئەو هەوڵدانەی دژی خۆیان گۆڕی بۆ ئۆپڕاسیۆنێکی شۆڕشگێری لە دژی داگیرکەران. سوپای داگیرکەری تورک لە بەرامبەر شارەزایی و فرۆفیشناڵی هێزەکانی ئێمە، بە ناچاری 3 جار ئالۆگۆڕی بە هێزەکانی خۆی کرد. جگە لە سوپای داگیرکەران، هێزی کۆنترا و جاشەکانیش بەشداریان لەو ئۆپڕاسیۆنەدا کرد. سوپای داگیرکەری تورک لەو ئۆپڕاسیۆنەدا بە ئۆبوس و هاوەن هێزەکانی خۆیان تۆپباران کرد و بە بۆمبی فسفۆریش تەرمی سەربازەکانی خۆی سووتاند.
ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزا دران و تەرمەکانیان کەوتە دەستی گەریلا، 3 کەس بوون. بەڵام بە گشتی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک زیاتر بوو. 3 ئەفسەری سەربازی سزا دران. هاوکات ئەو فەرماندەیەی ئۆپڕاسیۆنەکەی بەڕێوە دەبرد، بریندار بوو.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!