ڕووبکە سەنگەر
رۆستەم فاتە هەبوو پیاوێکی پیری تەمەن درێژی پەککەوتوو بوو لە تیرەی(کەملی) لە هۆزی(جاف)ەکانی وڵاتی سولەیمانی بوو، لە دەوری گەنجی و جوامێری هەر شوان بوو، ڕۆژێک دێتە لای کوێخا حەوێز ئەویش ئەڵێ: ڕۆستەم بۆ نوێژ ناکەی خوا بتگرێ، هەر ڕۆژێ بمری ئەمری، ڕۆستەم ئەڵێ: کوێخا نوێژ نازانم کوێخاش بە پیاوێکی ئەڵێ: فێری نوێژی بکە، بە هەر حاڵ ڕۆستەم فێری نوێژ ئەبێ بە شەق و پەقی لە پاشان دێتە لای کوێخا حەوێز ئەڵێ: ئەگەر نوێژ بکەم ڕوو بکەمە کوێ؟ کوێخاش ئەڵێ: ڕووبکە، سەنگەر....سەنگەر کۆمەڵە بەردێکە لە قیبلەی شاخەپیسکە...ئیتر ڕۆستەم کاری دروست بوو، هەتا خەڵکی دێ کاتی بەهار چوونە دەرەوە دەواریان هەڵدا، لە خوارووی سەنگەر، خاڵە ڕۆستەم هەر ڕووی دەکردە سەنگەر و ڕوو بەڕووی ڕۆژ هەڵات ڕادەوەستا پێان وت: ڕۆستەم بۆ ڕووت وا کردووە؟ ڕۆستەم ووتی: کە لە خانوان بووین کوێخا حەوێز پێی ووتم: ڕوو بکە سەنگەر دەستیان کردە پێ کەنین ووتیان ئه و کات ڕاست بوو بەڵام دەبێ ئێستا پشت بکەیە سەنگەر.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(36-37)[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 177 car hatiye dîtin